باشاک دەمیرتاش: دۆخی تەندروستی دەمیرتاش جێگیرە 2016-11-24 10:20:42 ژنها ئەدەرنا: باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاش دوای سەردانی بۆ گرتوخانە ڕایگەیاند: دەمیرتاش وتویە کە ماوەیەکی درێژ بەو شێوەیە بەردەوام نابێت. باشاک دەمیرتاش هاوژینی سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان لە گرتوخانەی ئەدەرنا سەردانی دەمیرتاشی کرد و پاشان لێدوانێکی دایە ڕاگەیاندنەکان. باشاک ئاماژەی بەوەدا کە ئەو چاوی بە دەمیرتاش کەوتوە و دۆخی تەندروستی جێگیربووە. هەروەها وتیشی: "هاوسەرۆک سڵاوی بۆ هەموو کەس و گەلان هەیە، ئەو لەوباوەڕەدایە کە ئەو دۆخە نایاساییە زیاتر بەردەوام نابێت. دەمیرتاش وتی؛ دەبێت هەموو کەس ئەوە باش بزانێت کە ماوەیەکی درێژ بەردەوام نابێت."