گەڤەر؛ لە هەشتی مارس دوو ژن کوژران
11:21
ژنها
جۆلەمێرگ- لە هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنای ڕەنجدەر لە گوندی خەلانی سەر بەشارۆچکەی گەڤەر، دوو ژن لە لایەن پیاوێکەوە کوژران.
لە گوندی خەلانی سەربە شاری جزیرە لە باکوری کوردستان، لە هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر، دوو ژنی ڕەنجدەر بە ناوەکانی( ش.ب.)20ساڵان و(هـ.د.)22ساڵان، لەلایەن زاواکەیان(هـ.ک.) وە بە هۆی هۆکارێکی نەزانراوەوە بە دەمانچە بدەکوژرێن.
زانرا کە دوێنێ ئێوارە پیاوێک چۆتە سەر ماڵی خەزورەکەی و هاوسەرەکەی و خوشکی هاسەرەکەی خۆی داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلەو لە ئەنجامدا هەروکیان دەست بە جێ گیانیان لە ددەست داوە، هەروەها دوو منداڵی 12 سالان و 2 سالانیش بە سەختی بریندار بوون.
لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە و تەرمی هەردوو ژنیش ڕەوانەی نەخؤشخانەی گشتی کراون.
(ش ب)