دەربارەی ئێمە

 

بە قوڵی تێگەیشتن لە سەرەتای بە کاڵاکردنی ژنان لە لایەن عەقڵیەتی پیاوسالاریەوە، قۆناغی کۆیلە کردنی ژنان لە نێو چوار دیواری ماڵەوە، سڕینەوەی ژن لە سەر لاپەڕەکانی مێژوو، هەروەها تێگەیشتن لە هۆکارەکانی بە نەفرین و پۆرنۆگرافیک پیشاندانی ژنان لە ڕاگەیاندن، خاوەن گرنگیەکی تایبەتە. ڕاگەیاندنیش بە زمان و بەکارهێنانی دەستەواژەی داپۆشراو بۆ ویژدانی ڕای گشتی، سیستەمی سەردەستی پیاوسالاری پتەوتر دەکات، بەکام ئاڕاستە بیەوێت دەی خزێنێت. سیستەمی پیاوسالاری تا ڕۆژی ئەمڕۆشمان، ئاڕاستەی کاردانەوەکانی بە ڕووی ژنان دەکات، بە زمانێکی نێر بەکاردەهێنرێت، ژنان وەک کاڵایەکی پۆڕنۆگرافیک یان وەک تاوانبار دەخەنە ڕوو. ئێمەی ژنان لە ئاژانسی هەواڵەکانی ژنان ڕاوەستە لە سەر ئەم دۆخە دەکەین. 
 
ئاژانسی هەواڵەکانی ژنان لە دوای ٨-٣-٢٠١٢ دا لە ژێر دروشمی "زمانی ڕاگەیاندن دەگۆڕین، لەمڕۆ بەدواوە جیهانی مەدیا ڕابردوو نابێت" ئاژانسی هەواڵەکانی ژنان(JINHA) هەنگاوی نایە نێو جیهانی ڕاگەیاندن و لە سەر ناونیشانی www.jinha.com.tr بە زمانەکانی کوردی، ئینگلیزی، تورکی، عەرەبی هەواڵەکان پەخش دەکات. 
مومکین نیە ئەوانەی تێڕوانینی یەکسانی ڕەگەزیان هەبێت، لە زمانی نێرینەی ڕاگەیاندنەکان بێزار نەبن. 
 سەرجەم ستافی ئاژانسی ژنها (سەرنوسەر، پەیامنێر، کامێرامان و کارمەندانمان)  لە ژنان پێکدێت.
سەرچاوەی دارایی لە گرێبەستەکان دەگرێت.
ئامانج هەر هەواڵێک بە تێڕوانینی ژنانەوە بگاتە ڕای گشتی جیهان.
جەخت لە سەر پەیوەندی پتەوی هێزی ژنان بە خاک دەکاتەوە.
سەرنج ڕادەکێشێتە سەر گرنگی بە هێزکردنی ئاستی هزری ژنان.
زەروریەتی رێکخسنبوونی سەربەخۆیی ژنان بەبنەما دەگرێت.
بەبەردەوامی سەرنج رادەکێشێتە سەر تێکۆشانی ژنان بۆ بەدەست هێنانی ئازادی.
لە کارکردن دا پشتگیری کردنی یەکتری بەبنەما دەگرێت، نەک کێبڕکێ.
کارکردن بە شێوازی بەکارهێنانی کۆمەڵگە ڕەت دەکاتەوە.
پێوان و تێگەیشتنی ئارایشتی ژنان کە سیستەمی دەسەڵاتداری پیاوسالاری دایناون ڕەتدەکاتەوە.
 پەیوەندی ژیان بە  ئارایشت و جوانی دەست دەگرێت.
دەرخستنی وشەی نێرینە لە بەشەکانی ژیان کردۆتە ئامانج.
پێگەی پیاو بکەرو ژن تەواوکەر دەگۆڕێت بۆ بۆ هاوتا کردن.
لە بەرامبەر سیاسەتی وسیستەمی سەرمایەداری کە ژن پارچە دەکات و کۆسپە لە بەرامبەر خود بوونی ژنان دەوەستێت، دەبێت ژنان بە ناسنامەی خۆیان بژین، بەبنەمادەگرێت.
 دەستەواژەی بەهێز بوون دەخاتە ژێر لێپرسینەوە.
بەرێزدانان بۆ یەکانگیری سروشت، پێشخستنی ڕەنج بەرهەمدێنێ و خەرجکاری ڕەت دەکاتەوە.
ئاژانسی هەواڵەکانی ژنان، هەر بوونێک 'زیندوو' دەبینێ و رێزگرتن بۆ هەموو زیندەوەرێک بەبنەما دەگرێت. 
ئاژانسی هەواڵەکانی ژنان کە ناوەندەکەی لە ئامەدە لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات لە ڕێگەی نوسینگەکانیەوە کار دەکات.
بۆ بەستنی گرێبەست لەگەڵ ژنها لە ڕێگەی ئەم ناونیشانانەوە دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن:
 
پۆستە: (jinhaber@gmail.com)
"هەروەها دەنوسین، بێ ئەوەی بیر لە وە بکەینەوە کە پیاوان چی دەڵێن، دەنوسین.
 
JINHA (ئاژانسی هەواڵەکانی ژنان)