دۆسیەی هەواڵ

کۆبانێ، وارگەی ئەو باوەڕیەی بۆتە ئیرادە(٢)

16/9/2016

شیرین عوسمان کە لە بەرخۆدانە مێژووییەکەی کۆبانێدا بەشدار بووە لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعشدا چاوێکی لە دەستداوە، دەستنیشانی کرد، لەسایەی ئارین و ڤیانەکان، دەستینا و گوڵانەکاندا، کۆبانێ سەرکەوت و وتیشی: باچاوی ئەوان لە دوای خۆیان نەمێنێ، ئێمە بە هێزی ئەوان سەرکەوتین، با ئەوان شادبن.

کۆبانێ، وارگەی ئەو باوەڕیەی بووە بە ئیرادە(١)

15/9/2016

لە کۆبانێ بە پێشەنگی بەرخۆدانی ژنان کە ماوەی ١٣٦ ڕۆژی خایاند، هیواکان ون نەبوون و باوەڕی بە ئیرادەیەکی مەزن و سەرکەوتن بە ئەنجام بوو، ژنانی کۆبانی کە ڕاستەوخۆ بەشداریان کردوە لە بەرخۆدانە بە شکۆکەی ١٥ی ئەیلولی ٢٠١٤دا، ساتەکانی بەرخۆدانیان بۆ باس کردین و ڕایانگەیاند: "لە ئەنجامی بەرخۆداندا سەرکەوتین."

لە نەسریەوە تا بێریڤان ژنانی ئێزیدی بەرخۆدانی دەکەن

01/8/2016

نورێ خدر، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی شەنگال و هێزدا شەنگال، فەرماندەی یەکینەکانی ژنانی شەنگال باس لە چۆنێتی خۆبەڕێکخستن کردنی ژنان لە چیای شەنگال و هەوڵ و تێکۆشانی خۆیان لەماوەی دوو ساڵدا دەکەن و رایدەگەیەنن: دووژمنان باش بزانن ئیتر ئێمە وەک ژنان هیچ ستەم و زولمێک بەسەر خۆمانەوە قبوڵ ناکەین.

لە نەسریەوە تا بێریڤان ژنانی ئێزیدی بەرخۆدانی دەکەن

31/7/2016

ئەو ژنە ئێزیدیانەی لە سەدەی بیست و یەکەمدا ڕووبەڕووی دڕندەیی فاشیزمی داعش بوونەوە بەهەرکەسێکیان ڕاگەیاند: "ئیتر ڕێگەی بەرخۆدانیمان هەڵبژاردوە، ئەو ژنانەی بوونەتە دیلی دەستی داعش و ناشرینترین مامەڵەیان لەگەڵ کرا لە یاد ناکەین."

لە نەسریەوە تا بێریڤان ژنانی ئێزیدی بەرخۆدانی دەکەن

30/7/2016

لەسەروبەندی نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی شەنگالی 3/ ی ئاب، بووین بە شایەتی ئەوەی کە بەرخۆدانی ژنانی ئێزیدی ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو پێش دەچێت، ژنانی ئێزیدی کە لە نەسریەکانەوە تا بێریڤان خاوەن کەلتورێکی بەرخۆدانین، لە ئێستاش دا سوێندی تۆڵەسەندنەوەی ژنانی ئێزیدیان لە چەتەکانی داعش خواردوە.

ژنانی بونیادنەر شۆڕشی چوارساڵەی ڕۆژئاوا دەگێڕنەوە(٣)

18/7/2016

ژنانی ڕۆژئاوا شۆرشی ١٩ی تەمموزی وەک شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی بۆ بونیادنانی مرۆڤی ئازاد پێناسە دەکەن و دەڵێن: ئەو شۆڕشە بە پێشەنگی ژنی ئازاد بەرەو ژیانێکی ئازاد هەنگاو دەنێت.

ژنانی بونیادنەر چوار ساڵەی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەگێڕنەوە(٢)

17/7/2016

شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کە بۆ هەموو مرۆڤایەتی بۆتە سەرچاوەی هیوا و مژدەی سەکەوتن بەسەر گەورە دوژمنانی مرۆڤایەتی، لە ١٩ی تەمموزی ٢٠١٢ یەکەم بەردی بناغەی دانرا. لە پەرەسەندنی ئەو شۆڕشەدا ژنان ڕەنجی زۆریان هەبوو و تا ئێستاش بەردەوامن لە تێکۆشان، لەساڵیادی ئەو شۆڕشەدا ژنانی کۆبانێ وەڵامی پرسیارەکانیان داینەوە.

ژنان بونیادنەری چوار ساڵەی شۆڕشن(١)

16/7/2016

– لە سلاڤا تا ئارینەکان، لە ئیڤانا تا ڤیانەکان و تا گوڵانەکان، لە سیبەل تا پەیمانەکان بەهەزاران ژن بە پەنجەی بەرخۆدان شۆڕشی ڕۆژئاوایان هۆنیەوە. لە چوارەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوادا ژنان لە سیاسەت، بەرگری و لە هەموو لایەنەکانی ژیان خۆیان بەڕێکخستن دەکەن، ژنانی ڕۆژئاوا بە مۆدێلی تێکۆشانی خۆیان ئێستا پێشەنگی بۆ هەموو جیهان دەکەن.

ئەو ژنانەی بە ئاگری بەرخۆدانی نەورۆز بەیەکگەیشتن

16/3/2016

کات؛ ٢١-٣-١٩٩٠، شوێن؛ سوری ئامەد...زەکیە ئاڵکان وتی: "دەبێت نەورۆز بەکردنەوەی ئاگر پیرۆز بکرێت.