سود و زیانەکانی خواردنی زەنجەفیل

09:47

ناوەندی هەواڵ - بەپێی ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكی پزیشكی دەركەوتووە، ڕۆژانە خواردنی زەنجەفیل چەندین سودی بۆ لەش هەیە و ئەگەری توشبوون بە چەند كێشەیەكی تەندروستی كەمدەكاتەوە.


بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی زانکۆی کۆڵۆمبیا، خواردنی زەنجەفیل لە گەڵ خواردنی ڕۆژانەدا سودی زۆری هەیە، بەتایبەتیش ئەو خواردنانەی کۆلسترۆلیان تێدایە و زیان بە تەندروستی دەگەیەنن.


زەنجەفیل بەتایبەتیش لەوەرزی زستاندا سودی هەیە بۆ تەندروستی و هەندێک لە سودەکانی ئەمانەن:


*هاوکاری کۆئه‌ندامی هه‌رسکردن ده‌کات، ئاڵاوسانی ورگ بە هۆی کۆڵۆنەوە چارەسەر دەکات.

*چاره‌سه‌ری لاوازی سوری خوێن ده‌کات، چاره‌سه‌ری گیرانی ملوله‌کانی خوێن ده‌کات.

*بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کەم دەکاتەوە.

*لێدانه‌کانی دڵ رێکده‌کاته‌وه.

*به‌شێوه‌یه‌کی باش چاره‌سه‌ری هه‌وکردن ده‌کات.

*ئازارکه‌مده‌کاته‌وه‌.

* به‌رگری لەش به‌هێزده‌کات.

*ئه‌گه‌ره‌کانی توشبوون به‌ نه‌خۆشی دڵ که‌مده‌کاته‌وه‌.

*خانه‌ شێر په‌نجه‌ییه‌کان له‌ناوده‌بات.

*چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شه‌کره‌ ده‌کات .

* ڤایرۆس و به‌کتریای ناو له‌ش له‌ناوده‌بات.

*باشترین چاره‌سه‌ره‌ بۆ سه‌رئێشه‌ و چاره‌سه‌ری په‌تا و هه‌ڵامه‌ت ده‌کات.

وێڕای ئەوەی سودی زۆری بۆ تەندروستی هەیە بەڵام زەنجەفیل یەکێک لەو خۆراکانەیە کە پێویستە هەندێک کەس بەتایبەتیش کەسانی توش بوو بە هەندێک نەخۆش و ژنانی دووگیان.

چونکە چەوری دەتوێنێتەوە، دەبێتە هۆی لاواز بوونی مرۆڤ، زەنجەفیل ماددەیەکی خۆراکی بەهێزە بۆ ئەوانەی دەیانەوێت کێشیان داببەزێنن، چونکە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئیشتیها و لەناوبردنی چەوری، لە لایەکی ترەوە ئەو کەسانەی کە زۆر لاوازن دەیانەوێت قەڵەو ببن پێویستە دوور بکەونەوە لە خواردنی زەنجەفیل.

زەنجەفیل هەڵگری ماددەیەکی جوڵێنەری بەهێزە، کە دەتوانێت ببێتە هۆی پێنەگەیشتنی کۆرپەلە، ژنانی دووگیان بە تایبەت لە کۆتا مانگەکانی دووگیانییدا پێویستە دوور بکەونەوە لە خواردنی زەنجەفیل.

ئەگەر تۆ لەو کەسانەی دەرمان بەکاردەهێنیت، بەتایبەتیش دەرمانەکانی خوێن و هۆڕمۆنات، پێویستە لە بەکارهێنانی زەنجەفیل خۆت بەدوور بگریت، چونکە ئەگەری هەیە کاریگەری خراپی لەسەر لەشت هەبێت و کاریگەری دەرمانەکان نەهێڵێت.