تەرمی سەبیحە ئوچۆش بەخاک سپێردرا

13:15

وان - سه‌بیحه ئوچۆش، كچه‌ خوێنكاری زانكۆ كه‌ له‌ لایەن هێزەکانی پۆلیسی توركیا‌وه‌ له‌ ناوچەی ڕێزان كوژرا بوو، ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كەی له‌ شاری وان به‌ خاك سپێردرا.

سه‌بیحه‌ ئوچۆش، كچه‌ خوێندكاری زانكۆی شرناخ له‌ 22 ی نۆڤه‌مبه‌ری ئەم ساڵ، له‌ شارۆچكەی ڕێزان-ی سه‌ر به‌ شاری ئامەد له لایەن پۆلیسی توركیاوه‌ كوژرا بوو. ته‌رمی ناوبراوه‌ ئه‌مڕۆ دوای پشكنینی (دی ئێن ئەی) له‌ لایەن بنه‌ماڵەیه‌وه‌ له‌ شاری ئامەد وه‌رگیرایه‌وه‌. بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو به‌ شه‌و ته‌رمەكه‌یان به‌ردە‌ شاری وان ، به‌ڵام له‌ ده‌روازی شاره‌وه‌ به‌ ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گه‌مارۆدران. پۆلیسی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕێگه‌ ناده‌ن ته‌رمی ناوبراو به‌ مه‌راسیمی جه‌ماوه‌ری به‌ خاك بسپێرن هەڕەشەیان لە بەڕێوەچوونی مەراسیم کردوە.

بۆیه‌ بنه‌ماڵه ‌و كه‌سوكاری ناوبراو له‌ دوای پێکهێنانی كاروباری ئاینی ته‌رمی سه‌بیحه‌ له‌ ناوچه‌ی "ڕێگای ئه‌رموش" هەربۆیە لە ژێر گەمار و هەڕەشەی هێزەکانی پۆلیس تەرمی کچەکەیان لە گۆڕستانی یەنی محەلەی ناوچەکە بەخاکسپارد.