ئەمینیستی سوێد کەمپینێکی بۆ ئازادی زەینەب جەلالیان دەستپێکرد

09:53

ناوەندی هەواڵ - ناوەندی لێبوردەی نێونەتەوەیی لە سوێد داوای لە ڕای گشتی کرد کە لە بەرامبەر بارودۆخی سەختی زەینەب جەلالیان بێ دەنگ نەبن و لەم بارەشدا کورتە ڤیدیۆیەکی لە هەندیک لە هونەرمەندانی سوێد بڵاو کراوەتەوە کە داوای ئازادی ئەم گیراوە سیاسییە دەکەن.

ئەمنیستی بە ڕێکخستنی کەمپینێک سەبارەت بە بارودۆخی زەینەب جەلالیان مەحکومم بە زیندانی هەتاهەتایی لە ئێران بەبیریهێنایەوە کە بەرپرسانی لێپرسینەوە چەندەها جار لە ناو شکەنجەکاندا سەریان بە دیواردا داوە و دوچاری خوێنبەربوونی مێشکی بووە و کێشە لە بینینی دا دروست بووە.

زەینەب جەلالیان لە ساڵی ٢٠٠٧ لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێران بە تۆمەتبارکردنی ئەندامییەتی لە پەژاکدا دەستگیر کراوە، لە سەرەتادا سزای لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو و دواتر گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

سایتی ناوندی ئێمێنیستی لە سوێدی دەستی بەکۆکردنەوەی واژۆی ئینتەرنێتی بۆ زەینەب جەلالیان کردوەو خەڵکانێکی زۆر بەشداری ئەم کەمپینە بوون.

زەینەب جەلالیان ئێستا ٩هەمین ساڵە کە لە زیندان دایە.