دهۆک؛ سێ رۆژە ئەندامێکی ڕەژاک دەستگیر کراوە

12:52

ژنها

دهۆک- لە هەشتی مارسەوە ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازاد هێڤیدار کەریم عوسمان لە قەزای ئامێدی لەلایەن ئاسایشی پارتیەوە دەستگیر کراوە و ئاسایش ڕێگەی نەداوە کەس چاوی پێبکەوێت.

لە هەشتی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی ڕەنجدەر، لە سەر قەزای ئامێدی سەر بە دهۆک هێڤیدار کەریم عوسمان، ئەندامی ڕێکخراوی ژنانی ئازاد(رەژاک) لە لایەن هێزەکانی ئاسایشی پارتیەوە لە دەستگیر کراوەو تا ئێستاش ڕێگە بە هیچ کەس نەدراوە کە بیبینن.

سەباەت بەم ڕووداوە ڕێکخراوی ژنانی ئازاد (رەژاک) بە ئاژەنسەکەمانی راگەیاند کە هێڤیدار کەریم عوسمان لە قەزای ئامێدیە لە سەرو بەندی ئامادەکاریەکانی هەشتی مارس لە لایەن ئاسایشی پارتیەوە دەستگیرکراوە. هەرەوەها ڕایگەیاند کە ئەمڕۆ کاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی شاندێکی ڕێکخراوەکەمان چونەتە بارەگای ئاسایشی دهۆک بۆ ئەوەی چاویان بە هێڤیدار بکەوێت بەڵام، ئاسایشی پارتی بە هیچ شێوەیەک ڕێگەی نەداوە، هاوکات ڕاشیگەیاند کە بەرپرسانی ئاسایش پێیان ڕاگەیاندوون کە تا ڕۆژی یەکشەمە پشووی فەرمیە و تا ئەوە کات هیچ شتێک ناکەن.

(ش ب)