سور؛ ئەو حەوت هاوڵاتیەی گیریان خواربوو کۆمەڵکوژ کران
07:39
ژنها
ئامەد- بەگوێرەی لێداوانی فەرمی والی شاری ئامەد، بەرەبەیانی ئەمڕۆ حەوت کەس لە سور کۆمەڵکوژکراون کە لەناویاندا سێیان پێشتر برینداربوونە.
بەربەیانی ئەمڕۆ دلبەر بۆزکورت لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لە گەڵ نورسەل ئایدۆغانی پەڕلەمانتاری "هەدەپە" وتبوی ڕەنگە تەنها چەند خولەکێکمان مابێت و بانگەوازیەکی بەپەلەی ئاڕاستەی ڕای گشتی جیهان کردبوو، بەڵام بەگوێرەی لێداوانی والی شاری ئامەد ئەو حەوت هاوڵاتیە کە یەکێکیان دلبەر بۆزکورتە و سێیانیشیان پێشتر بریندار بوونە، هەر دوای ئەو پەیوەنیە تەلەفۆنیە لە ژێر باڵاخانەیەکدا کۆمەڵکوژکراون.
له‌کاتژمێر هه‌شتی ئه‌مڕۆ له‌شه‌قامه‌کانی"گازی، مارانگوز، ماریس سلێمان، نه‌زیف و وارول و له‌گه‌ڕه‌که‌کانی جودت پاشا و دابان ئۆغلو باڵه‌خانه‌کان وێران ده‌کرێن. له‌باڵه‌خانه‌یه‌کدا که حە‌فت هاوڵاتی که سێیان بریندارن گه‌مارۆدرابوون، ئەوان لە ژێر باڵاخانەدا کۆمەڵکوژکران."
پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی دلبەر بۆزتورک لە دواین بانگەوازیدا(رۆژی رابردووشوفڵ بەبەردەوامی وێرانکردنی باڵه‌خانه‌یه‌ک بوو که ئێمه له‌ژوورێکدا گیرمان خواردوه و گه‌ماڕو دراوین، ته‌نیا ئه‌و ژوره‌ی ئێمه‌ی لێ ماوین هه‌ڵنه‌وه‌شاوه، ناتوانین له‌په‌نجه‌ره‌که‌وه ته‌ماشای ده‌ره‌وه بکه‌ین، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ شۆفڵەکان دیسان کار بکەن، ئێمه له‌ژێر باڵه‌خانه وێران بووه‌که ده‌مێنینه‌وه، ئێستاکه له‌هه‌ندێ شوێن ته‌رمی 40 هاوڵاتی له‌ژێر دار و به‌ردی باڵه‌خانه روخاوه‌کاندا ماونه‌ته‌وه، ده‌بێت گه‌له‌که‌مان بۆ هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ته‌رمه‌کان سه‌رهه‌ڵدان بکات، رەنگە تەنها پێنج خولەکمان مابێت.
(ش ب)