کچە خوێندکارێک لەلایەن دوو پیاوەوە دەکوژرێت

13:07

ژنها

ئەستەنبۆل- کچە خوێندکارێکی زانکۆی بورسا لە شاری ئەستەنبۆل، بۆ ئەوەی خۆی لە دەستدرێژی دوو پیاو بپارێزێت لە نهۆمی دەیەمی باڵاخانەیەک خۆی فڕێدایە خوارەوە.

گولئایا خوێندکاری زانکۆی بورسا لە شاری ئەستەنبۆلی تورکیا لەلایەن دوو پیاوەوە پەلاماری دەدرێت و هەرچەند داوایان لێدەکات کە دوورکەونەوە ئەگینا لە پەنجەرەی باڵاخانە خۆی فرێدەداتە خوارەوە، بەڵام ئەو دوو پیاوە بەردەوام دەبن لە هەڵوێستی دەستدرێژی کردن، بۆیە گولئایا لە پەنجەرەی نهۆمی دەیەمی باڵاخانەکەدا خۆی فرێدەداتەتە خوارەوە و دەست بەجێ گیان لە دەست دەدات.

یەکێک لەو پیاوانەی کە ویستوویە دەستدرێژی بکاتە سەر گولئایا، ناوی ج.ی یەو خاوەن نوسینگەی خانوبەرە بووە، بەڵام تا ئێستا هەردووکیشیان دەستگیر نەکراون.

(ش ب)