لە مەرگەوەر بەهۆی سوتانەوە دوو ژن گیانیان لە دەستدا

11:56

ژنها

ناوەندی هەواڵ- لە شاری ورمێ-ی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە هۆی کێشەی کۆمەڵاتیەتیەوە دەوترێت کە دوو ژن خۆیان سوتاندوە لەبەر ڕێژەی زۆری سوتاویەکەیان گیانیان لەدەست دا.

بە پێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی 19 / 3 / 2016 دوو ژن بەناوەکانی " ز.ئـ" 21 ساڵە، " م.ب " 27 ساڵە، کە هەریەکەیان خاوەنی منداڵێکن و بەهۆکاری کێشەی کۆمەڵایەتی لە ماڵەکانی خۆیاندا لە گوندی باوا-ی ناوچەی مەرگەوەڕ سەر بە شاری ورمێ " خۆیان سوتاندووە و هەردوکیان گیانیان لەدەست داوە.

جێگەی باسە لە سەرەتای ئەم ساڵەوە، چەندین ژن لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، کوژراون یان گوایە خۆیان کوشتوە.

(ش ب)