بەرخۆدانی نوسەیبین لە ١٨مین ڕۆژدا بەردەوامە

12:00

ژنها
ماردین- گەڕەکەکانی شارۆچکەی نوسەیبین کە بەگەڕەکی بەرخۆدان ناودەبرێن، شەوی ڕابردوو تا بەرەبەیان لەلایەن سوپای تورکەوە تۆپباران کران.

بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی نوسەیبین-ی سەر بە شاری ماردین-ی باکوری کوردستان، لە ڕۆژی ١٨ یەمیندا بەردەوامە و بەرخۆدانی شەرڤانانی یەپەسە و یەپەسە-ژن لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر هاوڵاتیانیش لە بەرزترین ئاستدا بەردەوامە.

شەوی ڕابرووش بە بەردەوامی تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سوپای تورک بە چەکی قورس تۆپبارانی ناوچەکەی کرد، لە وەڵامدانەوەی شەرڤاناندا چەندین جار پێکدادان لەنێوان شەرڤانان و سوپای تورک ڕوویدا.

(ش ب)