لە تەقینەوەی حەسەکەدا ١٦ هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا
08:45
ژنها
حەسەکە - لە تەقینەوەیەكدا لە شاری حەسەكەی رۆژئاوای كوردستان ١٦ هاوڵاتی شەهیدبوون و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
ئێوارەی دوێنێ رۆژی سێشەممە ٥-٧-٢٠١٦دا لەبەردەم نانەواخانەیەكی گەڕەكی ساڵحیەی شاری حەسەكە تەقینەوەیەك روویدا.
بەپێی زانیارییەكان تەقینەوەكە لە ئەنجامی هێرشێكی خۆكوژی روویداوە و بەو هۆیەوە ١٦ هاو شەهیدبوون، كە ٢ ژن و منداڵێك لەنێو كوژراوەكاندان، بە دەیان برینداریش هەن.
تەقینەوەكە ئێوارەی سێشەممە كاژێر ١٩:٤٥ خولەك بەكاتی رۆژئاوای كوردستان لە نزیك فڕنی نانی سالا لە گەڕەكی ساڵحیە روویدا.
بریندارەكان رەوانەی نەخۆشخانەی حەسەكە كراون. دۆخی بەشێك لە بریندارەكان مەترسیدارە. هێزەكانی ئاسایشی رۆژئاوای كوردستانیش لە شوێنی رووداوەكە دەستیان بە لێكۆڵینەوە كردووە.
(ش ب)