دوای ڕاگەیاندی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی ١٢ی ئامادەیی کچە خوێندکارێک خۆی سوتاند
09:16
ژنها
سلێمانی - دوای چەند کاتژێرێک لە خۆسوتاندنی ئەو کچەی لە ناحییە عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی دەرنەچوونیەوە لە قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی خۆی سوتاند گیانیلەدەستدا.
دوای ئاشکراکردنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغەکانی نۆی بنەڕەتی و ١٢ ی ئامادەیی، کچێک لە ناحییەی عەربەت بەهۆی دەرنەچوونییەوە خۆی سووتاندووە و دوای چەند کاتژمێرێک لە خۆسوتاندنیشی گیانیلەدەستدا.
دوێنێ ١٢ ی تەمووزی ٢٠١٦ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی و ١٢ ی ئامادەیی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە ڕاگەیەندرا.
دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکەش کچێک بەناوی (د.م) لە ناحییەی عەربەت چووتە سەربانی ماڵەکەی خۆیان و خۆی سوتاند و لەکاتی ڕووداوەکەشدا نەنکی کچەکە هەوڵیداوە بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بەوهۆیەوە بەشێک لە جەستەی نەنکی کچەکەش سوتا.
(ش ب)