هەولێر، لە ڕووداوێکی نادیاردا کچێکی ١٥ ساڵان دەبێتە قوربانی
13:20
ژنها
ناوەندی هەواڵ – پۆلیسی شاری هەولێر ڕادەگەیەنێتی کە له گه‌ڕه‌کی رۆشنبیری شاری هه‌ولێر کچێک به له‌چکه‌که‌ی خۆی خنکاندووه و نامه‌یه‌کیشی له دوای خۆی جێهێشتووه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێکی پۆلیسی هه‌ولێر، نیوه‌ڕۆی دوێنێ شه‌ممه ١٦ی ته‌مموزی ٢٠١٦، پۆلیس ئاگادارکراوه‌ته‌وه به‌بوونی رووداوێکی خۆخنکاندن له گه‌ڕه‌کی رۆشنبیری شاری هه‌ولێر.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌که، دوای گه‌یشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداو ده‌رکه‌وتووه، که‌وا کچێک به‌ناوی (ش.ع.ع)، ته‌مه‌ن ١٥ ساڵ، له‌ماڵی خۆیاندا به له‌چکه‌که‌ی خۆی به پانکه‌دا هه‌ڵواسیوه و کۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌که‌دا، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شکراوه، کچه‌که، نامه‌یه‌کی دوای خۆی جێهێشتووه و تیایدا باسی له دڵ توندی خۆی کردووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌که، ته‌رمی قوربانییه‌که ره‌وانه‌ی په‌یمانگای پزیشکی دادی کراوه.
راگه‌یه‌ندراوه‌که‌ی پۆلیسی هه‌ولێر زانیاری زیاتری له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی نامه‌که ئاشکرانه‌کردووه و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش نه‌کردووه، که هیچ که‌سێک له‌سه‌ر رووداوه‌که ده‌ستگیرکرابێت.
(ش ب)