دایکێک و دوو منداڵەکەی لە برسان دەمرن

10:54

ژنها

ناوەندی هەواڵ - به‌هۆى برسێتى و تێونێتییه‌وه‌ دوو منداڵ و دایكێك له‌گوندى خه‌تابى نزیك مه‌خمور گیانیانله‌ده‌ستداوه‌.

١٦ى ته‌مموزى ٢٠١٦ دوو منداڵ و دایكێك كه‌ ماوه‌ی دوو ساڵه‌ له‌ژێر ده‌ستى چه‌كدارانى داعشدابوون، به‌ڵام له‌كاتى راكردنیان له‌ده‌ستى چه‌كدارانى داعش به‌هۆى برسێتى و تێونێتییه‌وه‌ گیانیانله‌ده‌ستدا.

ئه‌و خێزانه‌ عه‌ره‌به‌كه‌ له‌ چوار ئه‌ندام پێكهاتبوون، پێش گه‌یشتیان به‌ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ له‌ میحوه‌رى مه‌خمور به‌هۆى برسێتى و تێونێتییه‌وه‌ دوو منداڵ و دایكیان گیانله‌ده‌ستداوه‌.

دوای شەڕی چەتەكانی داعش چەندین خێزان ئاوارەبوون و بوونە قوربانی، بەشێكی زۆر لە منداڵانیش بەبێ‌ دایك و باوك ئێستا لەكەمپەكان ژیان بەسەر دەبەن.

گوندى خه‌تاب به‌ دوورى ١٨ كلیۆمه‌تر ده‌كه‌وێته‌ باكوورى رۆژئاوى شارۆچكه‌ى مه‌خموور.

(ش ب)