ڕاپەڕین، ئاماری توندوتیژی و ڕووداوەکان لەماوەی شەش مانگدا

16:50

ژنها

سلێمانی - لە هەرێمی کوردستان بەراورد بەساڵانی ڕابردوو بەهۆی قەیرانەکانەوە کێشە و هەندێک لە ڕووداوەکان زیادیان کردوە.

هەریەک لە بەڕێوبەرایەتی پۆلیس، بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕاپەڕین، ئاماری شەش مانگی ڕابردووی ڕووداوەکانیان خستەڕوو.

ئاماری سنوری بەرێوبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لەلایەن کاروان مەحمود خوێندرایەوە کە بەم شێوەیەیە:

هەزار و ٧٠٨ ڕووداو ھەبوو، لەم ژمارەیەش هەزار و ١١١ڕووداو لە سنوری بیتوێن و ٥٩٧ یان لە سنوری قەڵادزێ ڕوویان داوە لەم ژمارەیە هەزار و ٧٢ کەس دەستگیر کراون و بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون ، هەزار و ٩ کەسیش لە رەگەزی نێر و ٦٣ کەسیش لە رەگەزی مێن.

ھۆکاری مردن – سوتان ١٢حاڵەت، ٦ لە رەگەزی نێر و ٦ کەسیش لە رەگەزی مێ.
ڕووداوی خۆسوتاندن ٢ کەس لە رەگەزی مێ.
ڕووداوی خنکان لە ئاودا ٧ حاڵەت، ٥ لە رەگەزی نێر و ٢ کەسیش لە رەگەزی مێ.
ڕووداوی تەزوی کارەبا یەک کەس لە رەگەزی نێر.
بەربوونەوە ٢ کەس لە رەگەزی نێر.
ڕووداوی کوشتن ٣ حاڵەت یەک رەگەزی نێر و ٢ رەگەزی مێ.
ڕووداوی خۆکوشتن ٧ حاڵەت، ٤ کەس لە رەگەزی نێر و ٣ کەسیش لە رەگەزی مێ.
ڕووداوی قەزاو قەدەر ٨ حاڵەت، ٦ کەس لە رەگەزی نێر و ٢ کەسیش لە رەگەزی مێ.
کرێکارێکیش لە کاتی کارکردندا گیانی لە دەست داوە.

ئاماری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین ٨٠ حاڵەت تۆمار کراوە.
کوشتن ٢ کەس.
سوتان و خۆسوتاندن ٧ .
شەڕکردن یا لێدان ٢٦ حاڵەت.
ھەوڵی خۆکوشتن ١ حاڵەت.
ھەرەشە ٢٠ حاڵەت.
چەند ڕووداوێکی جۆربەجۆر ١٨

هەرلەوێ ئاماری ھاتووچۆی ڕاپەرین لە لایەن ملازم خۆشناو حەسەن خوێندرایەوە کە بەم شێوەیەیە:

١٥٢ ڕووداوی ھاتووچۆ ڕوویان داوە ٤٣ یان لە ناو شار و ١٠٩ لە دەرەوەی شار لە ئەنجامی ئەم ڕووداوانەدا ١٩٧ھاوڵاتی بونەتە قوربانی ١٤ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٨٣ کەسیش بریندار بوون، ئەمەش بەراورد بە شەش مانگی پارساڵ ڕووداوەکان و گیان لەدەستدانەکان کەمی کردووە.

بە گشتی ٢٠٧٣ مۆلەتی شۆفێری دراوە بە ھاوڵاتیان.

بەرێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین لە لایەن رائید حوسێن عەبدوڵا خوێندرایەوە بەمشێوەیەیە:

ڕووداوی ئاگر کەوتنەوە ٢٨٦ حاڵەت، ئەمەش بەراورد بە پارساڵ ١٣٩ ڕووداو کەمی کردووە زیانی دارایی لەم ساڵدا ٥٥٠ ملیۆن دینار بووە، کە بەراورد بە پار ساڵ ئەم ژمارەیە زیادی کردووە.

(ش ب)