تورکیا بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ ٤٢ رۆژنامەوان دەکرد

12:12

ژنها

ئەستەنبۆل – لە ناویاندا ڕۆژنامەوان نازلی ئالجاکیش هەیە، بڕیاری دەستبەسەر کردن بۆ ٤٢ ڕۆژنامەوان دەکرا.

دوا بە دوای کودەتای سەربازی لە تورکیا هەڵمەتی دەستگیرکردن و دەستبەسەر کردن دەستی پێکردوە تا ئێستا بە هەزاران کەس دەستگیر کراون، لەو چوارچێوەیەشدا بڕیاری دەستبەسەر کردن بۆ ٤٢ ڕۆژنامەوان دەرکرا.

جێگەی ئاماژەیە لە ناو ئەو کەسانەی کە دەستگیرکراون، چالاکی مەدەنی، ئەندامی ڕێکخراوەکان و هاوڵاتیش هەن. هاوکات لە ناو ئەو ٤٢ رۆژنامەوانەی بڕایاری دەستبەسەر کردنیان بۆ دەرچووە لەلایەن دادگاکانی دەوڵەتی توکەوە، ڕۆژنامەوانی بە توانا (نازلی ئالجاک)یشی لەناو دایە.

(ش ب)