"ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى منبج تاکە هیوامانە"
13:17
ژنها
منبج – ژنێکی ڕزگار بووی دەستی چەتەکانی داعش رادەگەیەنێت کە ئەنجومەنی سەربازی منبج تاکە هیوای هەموویانە.
ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى منبج له ئۆپه‌راسیۆنى "فەیسەل ئه‌بو له‌یلا" دا زۆریک له هاوڵاتیانی ڕزگاریان کردوە، یه‌کێک له ڕزگار بووه‌کان ژنێکه به‌ناوى به‌هیه شێخۆ، به‌هیه داوای کرد که هه‌رگیز شه‌رڤانان به جێیان نەهێڵن و دەڵێت: چونکە ئه‌وانن که ده‌توانن ئێمه له چه‌ته‌کانى داعش بپارێزن و تاکە هیوامانن.
به‌هیه وتی: "له کاتى هێرشى چه‌ته‌کانى داعش-دا هیچ نه‌یان ده‌هێشت له ماڵه‌وه ده‌رکه‌وین، پیاوه‌کانمانیان به زۆر له ماله‌وه ده‌بردن و مناڵه‌کانمانیان ئه‌شکه‌نجه ده‌کرد، له ترسى چه‌تەکان که‌س له ماله‌وه ده‌رنه‌ده‌که‌وت، کاتێک که ده‌چووینە ده‌ره‌وه ده‌بوایە ڕووى خۆمان بشارینه‌وه، ده‌بوایه زوو پێداویستیه‌کانى ماڵه‌وه‌مان بکڕیایه‌و بهاتباینه‌وه بۆ ماله‌وه، له کاتێکدا که ده‌ست یان چاو شوێنێکی جەستەمان بە دیار کەوتایە ده‌یانگرتین و ئازاریان دەداین، چەتەکان بەزۆر وایەنەی شەرعیان پێدەوتینەوە، پێیان ده‌وتین ئێوه ئه‌و جلانه له کافر دەبن.
به‌هیه ئاماژەی بەوەشدا که به‌رخۆدانى شه‌رڤانانى ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى منبج زۆر جیاوازه له شەڕی چەتەکانی داعش، ناوبراو دووپاتی کردەوە: "ئێمه له‌گه‌ڵ شه‌رڤانان وه‌ک و ئه‌ندامانى یه‌ک خێزان پێکه‌وه ده‌خۆین و ده‌ژین، پێکه‌وه گفتوگۆ ده‌که‌ین، به‌ڵام چه‌ته‌کانی داعش زۆر جیاواز بوون وەک مرۆڤ نەبوون، ڕێگریان لە هەر شتێک دەکرد، چه‌ته‌کان ژنانیان له ماڵه‌وه به زۆر ده‌ره‌خست و له‌گه‌ڵ خۆیان ده‌بردنیان دەبردن، که‌س نه‌یده‌زانى که چیان له‌و ژنانه ده‌کرد، هه‌ر ڕۆژه و ژنێکیان ده‌برد و رۆژى دواتر ده‌یان هێنایه‌وه بۆ ماله‌وه."
به‌هیه له کۆتایدا سوپاسی ئه‌نجومه‌نى سه‌ربازى منبجی کرد، ئه‌وه‌ى وت: "که ئێمه له چاوه‌روانى شه‌رڤانانداین هیوادارین که هه‌رگیز ئێمه به ته‌نها نه‌هێڵن، له چه‌ته‌ى داعش بمانپارێزن، تاکە هیوامان شەڕڤانن."
(ش ب)