پەدەکە ڕێگەی بە ژنانی سلێمانی نەدا بچنە شەنگال (نوێکرایەوە)
16:52
ژنها
دهۆک - دوای ئەوەی بە مەبەستی پشگیری کردن لە ژنانی شەنگال، دەستەی پشگیری ئەنجومەنی ژنانی سلێمانی بەرەو شەنگال بەڕێکەوتن، بەڵام لە لایەن ئاسایشی پارتیەوە ڕێگریان لێکراو گەڕێندراونەوە.
پەیامنێری ژنها لە دهۆکەوە ڕایگەیاند، ئاسایشی پارتی بەبیانوی ئەوەی ناوچەی سەربازییە ڕێگری لە شاندەکە کردووە بچنە شەنگال.
بە مەبەستی پشگیری کردن لە ژنانی شەنگال، دەستەی پشگیری ئەنجومەنی ژنانی سلێمانی ئەمڕۆ بەرەو شەنگال بەڕێکەوتن، بەڵام لە لایەن ئاسایشی پارتیەوە لە بازگەی سهێل ی سەربە پارێزگای دهۆک ڕێگری لە شاندەکە کراوەو گەڕێندراونەتەوە بۆ دهۆک.
دەستەی پشگیری ئەنجومەنی ژنانی سلێمانی نزیکەی ٢٠ ژن دەبن، هەرچەندە هەوڵی زۆریان داوە بچنە شەنگالەوە، بەڵام ئاسایش ڕێگەی پێنەداون و لەئێستادا بەرەو دهۆک بەڕێگاوەن و بڕیارە لەوێ لێدوانێک لەسەر ڕێگرییەکان بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن بدەن.
جێگەی ئاماژەیە کە چەندین جارە ڕێکخراوەکانی ژنان هەوڵ دەدەن لە ساڵرۆژی ئەو مەرگەساتە و ڕۆژە تایبەتەکانی وەک ٨ ی مارس سەردانی شەنگال بکەن بەڵام هەر جارە و بە بیانوێکی جیاوە ئاسایشی پارتی ڕێگری لێکردوون.
(ش ب)