رمێلان، خولی پەروەردی مامۆستایانی ژن کۆتایی هات
09:28
ژنها
ڕمێلان – لە ئاکادیمیای شەهید دۆرشینی پەروەردەیی ژنان خولێکی پەروەردە کە بۆ مامۆستایانی ژن بەناوی خولی شەهید زین زاگرۆس سازکرابوو کۆتایی هات.
لە شارۆچکەی ڕمێڵانی سەر بە کانتۆنی جزیرە خولی پەروەردەی شەهید زین زاگرۆس لە ئەکادیمیای شەهید دۆرشین بەڕێوەچوو، ئەو خولەی پەروردە بە بەشداری ٣٧ مامۆستای ژن لە ١٠ی مانگی تەمموز دەستی پێکردبوو، دوای مانگێک دوێنێ خولەکە بە ئاهەنگێک کۆتایی هات.
دوای خولەکێک وەستان بۆ گیانبەختکردوانی ڕێگەی ئازادی، نوژین بلند، بەڕێوەبەری کۆمیتەی پەروەردەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە بۆنەی کۆتایی هاتنی خولی پەروەردە وتەیەکی پێشکەش کرد.
نوژین وتی: "ئێمە بە رۆژانێکی مێژووی تێپەڕدەبین، لە هەر لایەکی ژیانەوە بەرخۆدانێکی بێوێنە بەرێوەدەچێت، لە ئەنجامی تێکۆشانی و شەڕی ئازادیدا دەسکەوتی گرنگ بەدەست دەهێنرێن. ئێمەش وەک مامۆستایانی ژن هەڵدەستین بە ئەرکی سەر شانمان کە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازادە بە ئامادەکردنی نەوەی نوێ."
ناوبراو سەرنجیشی ڕاکێشایە سەر دۆخی ڕێبەری پەکەکە لە گرتوخانەی تاکەکەسی ئیمڕاڵی کە لە ژێر گۆشەگیریەکی توندکراودا ڕادەگیرێت، وتیشی: "ئەمڕۆ گۆشەگیریەکی توند بە سەر رێبەر ئاپۆ دا سەپێنراوە. ئێمەش وەک مامۆستایانی ژن لە پێناو ئازادی ڕێبەرەکەمان تێدەکۆشین تا بتوانین ببین بە ڕۆشنایی و ئیرادەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست."
پاشان ژیندا ئەحمەد، جێگری دەستەی کاروباری پەروەردە و فێرکاری، هەر بەو بۆنەیەوە سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەوەی کە شۆرشی ڕۆژئاوا بەرهەمی رەنج و بەرخۆدانی ژنانە، ناوبراو جەختیشی کردەوە: "لە سایەی تێکۆشانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، شۆڕش گەشتوە بەو ئاستە. ئێمەش وەک مامۆستایانی ژن بەشداری دەکەین لە خەباتی پەروەردەیی، مامۆستایانی ژن هەر ساتێک لەناو کار و خەبات دان بۆ پێگەیاندنی کۆمەڵگە لە بواری ڕۆشنبیر کردندا."
لە کۆتاییشدا مامۆستایان ئاهەنگێکیان سازکردن و کارتی دەرچوون بەسەر مامۆستایان دابەش کرا.
(ش ب)