لە ئامەد، ئاگری و بەدلیس ٢٠ کەس دەست بەسەر کران

15:57

نها

ناوەندی هەواڵ - له‌ سێ شارى باکورى کوردستان نزیکه‌ى ٢٠ که‌س ده‌ستگیرکران، که‌ چالاکوان و ئه‌ندامانى پارتى هه‌رێمه‌ دیموکراتییه‌کانن.

له‌ شاره‌کانى ئامه‌د، ئاگرى و به‌دلیس له‌ باکورى کوردستان هه‌ڵمه‌تێکى ره‌شبگیریى له‌لایه‌ن پۆلیسى تورکیاوه‌ ده‌ستى پێکردووه‌ و نزیکه‌ى ٢٠ که‌س دەستگیرکراون، له‌ ناویاندا هاوسه‌رۆکانى پارتى هه‌رێمه‌ دیموکراتییه‌کانی ئه‌و ناوچانه‌ش هه‌ن.

هێزى چه‌کدارى حکومه‌تى تورکیا به‌ بیانووى هه‌بوونى زانیارى، هه‌ڵیانکوتایە‌ سه‌ر ماڵان و ده‌رگایان شکاندووه‌ و چه‌ندین که‌سیان ده‌ستگیرکردووه‌.

ده‌ستگیرکردنه‌کان که‌ له‌ شاره‌کانى ئامه‌د، ئاگرى و به‌دلیس ئه‌نجام دراون، به‌و پێیه‌ى ده‌ستگیرکراوه‌کان ئه‌ندامان و به‌رپرسانى پارتى هه‌رێمه‌ دیموکراتییه‌کان و له‌ناو کارى سیاسیدان.

له‌ ساڵانى رابردووشدا هه‌ڵمه‌تى ده‌ستگیرکردنى چالاکوان و ئه‌ندامانى پارته‌ سیاسیه‌ کوردیه‌کان، به‌ تایبه‌تى پارتى دیموکراتى گه‌لان ئه‌نجام دراوه‌ و تا ئێستاش هه‌زاران له‌و که‌سانه‌ له‌ زیندانه‌کانى تورکیادا زیندانى کراون.

(ش ب)