ئەنجومەنی سەربازیی شاری باب راگەیەندرا

19:26


ژنها

ناوەندی هەواڵ - ئەنجومەنی سەربازیی باب و گوندەکانی دەوربەری، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بۆ رای گشتی راگەیاندرا، ئەنجومەنەکە لە روونکردنەوەی راگەیاندنەکەی خۆیدا بەڵێنی رزگارکردنیان بە گەلی باب و گوندەکانی دەوربەری دا.

دوای ئەوەی کە ئەزمونی تێکۆشانی هاوبەشی هێزە شۆڕشگێڕەکان لە منبج، لەژێر چەتری ئەنجومەنی سەربازیی منبج گەیشتە سەرکەوتن و شاری منبیج لە چەتەکانی داعش پاک کرایەوە، ئەمڕۆکە حەوت هێزی شۆڕشگێڕی بابی، لە گوندێکی سەر بە شاری باب لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئەنجومەنی سەربازی شاری باب و گوندەکانی دەروبەری راگەیاند، راگەیاندنەکە لەلایەن فەرمانداری گشتی ئەنجومەنەکە جەمال مووسا خوێندرایەوە.

لە بەشێکی راگەیاندراوەکەدا هاتووە:" ئاڵۆزییەکانی سووریا هەتادێ قووڵتر دەبێتەوە، دڕندەیی لەو ناوچەیە بە شێوەیەکی کوێرانە بڵاو بوەتەوە ئیتر لەو ئاستەدایە کە ناوبڕێکی پێکدادانی ناوچەیی لە کۆمەڵگادا دەکرێتە ئامانج و دەروخێندرێ، بەڵام لەگەل ئەوەشدا بزاوی ئەرێنییە نەتەوەپەروەریی و راستەقینەکان نەوەستاون و پایەدارن.
لە بەشێکی تری راگەیاندنەکەدا هاتووە:"لە کاتیکدا ئێمە ئەنجومەنی سەربازیی شاری باب رادەگەیەنین، بەهیواین ئەو ئەنجومەنە ببێتە چەترێکی راستەقینەی شۆرش و تێکۆشانمان لەسەر خاکی باب، ئێمە ئەوانەی لەبن ئەو چەترەین لە سنووری شاری خۆمان و گوندەکانی دەوروربەری تێبکۆشین رزگاری بکەین، هیوادارم ئەنجومەکە ببێتە سیمبۆلێکی شۆڕش و بنکەیەک بۆ دروستکردنی سوریایەکی دیموکرات، یەکگرتوو و ئازاد بۆ هەموو شارۆمەندەکانی.
ئەنجومەنی سەربازی باب و گوندەکانی دەروبەری لە ١٦ دەستە پێک دێن:
فه‌رماداری گشتی: جه‌مال مووسا
جێگرانی فەرمانداری گشتی: یووسف محه‌مه‌د, ئە‌حمه‌د ئە‌بوو جه‌به‌ل و سوڵتان مەحموود
ئەو هێزانە ئەنجومەنەکە پێک دێنن بریتین لە‌:
بەرەی شۆڕ‌شگێڕی شاری باب
لیوای شه‌هیدانی قه‌باسین
لیوای ئە‌لسه‌لاجیقە
هێزەکانی شه‌هیدانی گوندنشینەکانی باب
هێزەکانی ئە‌هرار ئە‌ریما
لیوا شه‌هید سلۆ ئە‌لرای
لیوای شه‌هیدانی ئە‌لكێبا
(ش ب)