پێکدادانەکانی حەسەکە وەستێنران
11:50
ژنها
حەسەکە – له ئه‌نجامى شه‌ڕی نێوان هێزه‌کانى رژێمى سوریا و ئاسایشى ڕۆژئاوای کوردستان، ١٤ سه‌ربازى رژێم کوژراون. هاوکات لەسەر داواکاری ڕیشسپیانی ناوچەکە، پێکدادنەکان وەستێنران.
دواى ئه‌وه‌ى دوێنێ هێزه‌کانى رژێمى سوریا هێرشان کرده سه‌ر هاوڵاتیانى مه‌ده‌نى و هه‌شت که‌سیان بریندار کرد، هێزه‌کانى ئاسایشى حه‌سه‌که وه‌ڵامى سه‌ربازه‌کانى رژێمى ئه‌سه‌دیان دایه‌وه و له ئه‌نجامدا شه‌ڕێکى قورس هاته ئاراوه.
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى که به‌رده‌ست که‌وتوون، له ئه‌نجامى بەردەوامی شەڕەکەدا کە تاکاتژمێر ٢١ ی شەوی ڕابردوو بەردەوام بوو، ١٤ سه‌ربازى رژێمى سوریا کوژراون و هه‌شت سەربازیش بریندار بوون، هه‌روه‌ها دوو ئه‌ندامى ئاسایشى حه‌سه‌که‌ش شه‌هید بوون.
وەستاندنی پێکدادانەکان
لەسەر داوای ڕیش سپیانی شاری حەسەکە، کاتژمێر ٢١ی شەوی رابردوو شەڕو پێکدادان وەستێنراوە. بەڵام ئاڵۆزیەکان لە خاڵەکانی پێشەوەی شەڕ هێشتاش نێو بەنێو بەردەوامن.
لەسەر ئەو ڕووداوە، بەڕێوەبەری ئاسایشی شاری حەسەکە بانگەوازی لە هاوڵاتیانی ئەو شوێنانەی شەڕ لێی ڕووداوە کرد کە بە هۆشیاری بجوڵێنەوە.
(ش ب)