فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی سوریا بۆردومانی حەسەکە دەکەن
14:03
ئاب
18
/ 2016
ژنها
حەسەکە – فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی سوریا گەڕەکی مەدەنینشینی ئەل نەسڕیان لە شاری حەسەکە بۆردوومان کرد.
هێزەکانی ڕژێمی سوریا کە نەیانتوانی بەرامبەر بە هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا و هێزەکانی پاراستنی جەوهەری خۆیان ڕاگرن و تێکشکان، بە تۆپی هاوەن هێرشیان کردە سەر ئەو شوێنانەی لە ژێر کۆنتڕۆڵی هێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوا دان. ئێستاش بە فڕۆکەی جەنگی ئەو هەرێمانەی هاوڵاتی مەدەنیان لێیە بۆردوومان دەکەن.
فڕۆکە جەنگیەکان گەڕەکی ئەلنەسرایان بۆردومان کرد و تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.
زانیاری زیاتر بلاو دەکەینەوە....
(ش ب)