لە هێرشی فڕۆکەکانی ڕژێم بۆ سەر حەسەکە، ژنێک گیانی لەدەستدا و ٢٤ کەس بریندار بوون
19:42
ژنها
حەسەکە - لە حەسەکە ماوەی دوو ڕۆژە هێزەکانی ڕژێم هاوڵاتیان بە ئامانج دەگرن، ئەمڕۆش لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکاندا ژنێکی شەهید بوو و ٢٤ هاوڵاتی کە ٩ کەسیان منداڵان بریندار بوون.
پاش هێرشی چەکدارەکانی ڕژێمی ئەسەد بۆ سەر شاری حەسەکە، لە ناو شارەکەدا شەڕێک لە نێوان چەکدارەکان و ئاسایشی ڕۆژئاوای کوردستان لە حەسەکە ڕوویدا، لە درێژەی شەڕەکەدا فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی ئەسەد گەڕەکەکانی شاری حەسەکەیان بۆردومان کرد.
لە چوارچێوەی بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی ڕژێمی ئەسەد بۆ سەر خەڵکی مەدەنی، بۆ سەر ناوەندەکانی ئاسایش و بارەگای پەیوەندیەکانی یەپەگە زیانێکی زۆر بە گەڕەکی ئەل ناسرا گەیشتووە. هەروەها ژنێک شەهید بوو بە گشتی ٢٤ کەسیش بریندار بوون کە ٩ یان منداڵن.
ئەو ژنەی شەهید بووە عایشە سالی تەمەنی ٢٠ ساڵە.
هاوکات دوای هێرشی فڕۆکەکان بۆ سەر هاوڵاتیانی مەدەنی، هێزەکانی یەپەگە دەستتێوەردانی دۆخەکەی کرد و ناوچەیەکی بەرفراون لە هێزەکانی ڕژێم پاککراوەتەوە و ١٠ سەربازیش لەلایەن یەپەگە بەدیل گیراون.
لە شەڕی دوێنێدا کە لە نێوان هێزەکانی ئاسایش و چەکدارەکانی ڕژێم ڕوویدا، ژمارێکی زۆری سەرباز کوژران.
(ش ب)