بۆردومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە ڕۆژئاوای منبج کۆمەڵکوژیتری لێکەوتەوە
10:03
ژنها
منبج – سوپای داگیرکەری تورکیا لە درێژەی هێرشە دژ بە مرۆڤایەتییەکانی بۆسەر هاوڵاتیان، لە رێگای بۆردوومانەکانی لە گوندێکی باکوری رۆژئاوای منبج کۆمەڵکوژییەکی دیکەی ئەنجامدا.
سوپای تورک و چەتەکانی، ئێواری دوێنێ ٢٩ی ئاب دەیان گوندی دەوروبەری رووباری ساجوریان تۆبپاران کرد و لە گوندی دەندەنێ-ش، کە دەکەوێتە باشوری رووباری ساجور و باکوری رۆژئاوای منبیج کۆمەڵکوژیان ئەنجامدا.
لەو کۆمەڵکوژییەدا پێنج هاوڵاتی کۆمەڵکوژ بوون، کە سیانیان منداڵن.
بەهۆی بەردەوامی بۆردومانەکان، زانیاری زیاتر لە بەردەستدا نین لەسەر گوندەکانی دیکە.
سوپای تورک لە ٢٥ی ئاب-یش لە هێرشێکیدا بۆ سەر هەمان گوند، چەکی ژەهراوی بەکار هێنابوو، بەهۆی بەکارهێنانی ئەو چەکە، لەشی هاوڵاتیانی ئەو گوندانە سووتابوو، گوندنشینەکان وتبوویان، بەهۆی بۆنی چەکەکەوە رشاونەتەوە، لەسەر لەشیشیان شوێنی سووتاوی بەدی دەکرا.
(ش ب)