سلێمانی، کچێکی ١٢ ساڵان بە چەکی باوکی گیانی لە دەستدا
14:53
ژنها
سلێمانی - لە کۆمەڵگەی تەیناڵ کچێکی ١٢ ساڵان بە چەکی باوکی گیانی لە دەستدا.
بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی، له ئۆردوگای ته‌یناڵ لە شارەدێی بازیانی سه‌ر به شاری سلێمانی تەمەن ١٢ ساڵ بە فیشەک کوژراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:" پاش ئاگادارکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پۆلیس، ده‌ستبه‌جێ بنکه‌ی پۆلیسی بازیان و نوسینگه‌ی به‌ڵگه‌کانی تاوان گه‌یشتنه شوێنی ڕواوه‌که و ده‌ستیان به‌لێکۆڵینه کرد".
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، کچەکە ناوی (ش، ف)و ته‌مه‌نی ١٢ ساڵه و ئاسه‌واری فیشه‌ک به‌سه‌رییه‌وه بینراوه.
پۆلیس راشیدەگەیەنێت: لێکۆڵینه‌وه‌کان له‌ڕووداوه‌که به‌رده‌وامه به‌مه‌به‌ستی ئاشکراکردنی هۆکاری ڕاسته‌قینه‌ی کوشتنه‌که.
هەروەها بەپێی هەندێک زانیاری ئەو کچە بەهۆی دەرچوونی فیشەک لە دەستی باوکی کوژراوە.
کۆمەڵگەی تەیناڵ سەر بە شارۆچکەی بازیانی شاری سلێمانیە
(ش ب)