ژنە شۆڕشگێرێکی ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا
11:15
ژنها
ناوەندی هەواڵ – ئەلەن جادیکا، ژنە شۆڕشگێری ئەڵمانیا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە گیانی لەدەستدا.
ئەلەن تەمەن ٤٠ ساڵان ماوەی ١٠ ساڵ لەناو تەڤگەری ژنانی کورد خەباتی کرد، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٧دا بەشداری کرد لە کۆپەراکتیفی ژنان بەناوی ڕێزان دەبێت، لە ئەڵمانیا لە گەڵ هاوڕێکانی (کۆمیتەی کوردانی بەرلین)یان سازکرد.
ناوبراو لە دامەزراندنی کامپی نێونەتەوەیی کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا لە ئامەد دروستکرا ڕەنجی زۆری دا، لە زۆربەی کارو چالاکیەکانی کوردانی ئەڵمانیا بەشداری دەکرد.
بەشداری کردوە لە خەباتەکانی نوسینی کتێبی(بەرخۆدان و یۆتۆپیاکان) کە بە زمانی ئەڵمانی نوسراوەوە و باس لە شۆڕشی ژنانی کورد و سیستەمی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی عەبدوڵا ئۆجالان دەکات.
ماوەی ساڵ و نیوێک لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەمێنێتەوە و ناوی خۆی دەکات بە(ستێرک)، دوای ئەوەی گەڕاوەتەوە ئەڵمانیا لە ژێر چەتری (ڕێکخستنی ئوتا ئامارا) خەباتەکانی بەردەوام دەکات. دواین جاریش لە خەباتەکانی ئەنجومەنی ژنانی ڕۆژبین لە هامبورگ خەباتی دەکرد.
دوێنێ لە دوای تێکۆشانێکی زۆردا بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا، لەسەر خواستی خۆی تەرمەکەی لە باخچەی ژنانی هامبورگ دەنێژرێت."
(ش ب)