ڕۆژهەڵات، دوو ژن بوونە قوربانی کۆمەڵگەی پیاوسالار

09:21

ژنها

ناوەندی هەواڵ – لە دوو رووداوی جیاوازدا لە شاری سەقز و ساحێب لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دوو ژن بوونە قوربانی گوشارەکانی کۆمەڵگە.

ژنێک بە ناوی"م.م" خەڵکی گوندی "بۆخڵو" سەر بە ناوچەی "سەرشیو"ی سەقز رۆژی هەینی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، چەند ڕۆژ پێش ئێستاش، لە شاری ساحێب، دەوترێت کچێکی ١٩ ساڵان بەهۆی خۆستاندن گیانی لەدەستداوە، لە کاتێکدا هێشتا هۆکارەکەی ڕوون نیە.

تەرمی ئەم کچە تەمەن ١٩ساڵەیە، سەدی ٩٠، سوتا، دووای ئەم ڕووداوە بۆ تیمار کردن ڕەوانەی شاری سنە و دواتر لە بۆ شاری تەورێز کراوە، بەڵام بەهۆی ڕێژەی سوتانەکەی گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەشی لە گوندی "کاکەسیاو" نێژراوە.

ماوەیەکە ئاستی خۆکوژی لە ناوچە کوردنشینەکان بە تایبەت لە شاری سەقز ڕووی لە بەرز بوونەوە کردووە و ئەمەش بۆ چەندین هۆکاری ئابووری و کێشەی کۆمەڵایەتی دەگەڕێندرێتەوە.

(ش ب)