بەدەیان هەزار کەس داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد

13:02

ژنها

عامودە – بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە بە دەیان هەزار هاوڵاتی لە شارۆچکەی عامودە ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا.

نیگەرانیەکان لە بارەی دۆخی ئاسایش و تەندروستی عەبدوڵا ئۆجالان، رێبەری پەکەکە، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتردەبێت و دوێنێ دەیان هەزار کەس لە شارۆچکەی عامودای سەر بە کانتۆنی جزیرە لە رۆژئاوای کوردستان، رێپێوانیان کرد و داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد.

لە ڕێپوانەکەدا دروشمی بۆ ئازادی ئۆجالان وترانەوە و وێنەکانی ئۆجالان بەرزکرانەوە.

لە چوارچێوەی رێپێوانەکەدا حەنیفە حەسەن، ئەندامی کۆردیناسیۆنی تەڤ- دەم قسەی کرد و وتی:" پاش ١٥ی تەموز نیگەرانیەکان لە بارەی دۆخی تەندروستی ئۆجالان زیادیکردووە، هەر شێک روویدابێت دەوڵەتی تورکیا بەرپرسیارە".

هەروەها حسێن عەلی، سەرۆکی دەستەی بەرهەمە مێژووییەکان بە زمانی عەرەبی قسەی بۆ چالاکوانان کرد و سەرەڕای شەرمەزارکردنی گۆشەگیرکردنی ئۆجالان، وتی:" ئەوانەی پشتگیری داعش دەکەن، بەرپرسیاری هەموو ئەو کوژرانانەن کە لە سوریا روودەدەن".

نوێنەرانی ئاشوریەکان و کۆنگرەی ستاریش قسەیان کرد و باسیان لە رۆڵی ئۆجالان لە بەرەو ئاشتی بردنی نێوانی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستکرد و رایانگەیاند، کە پێویستە بۆ ئازادی ئۆجالان تێکۆشان بکەین.

پاشان رێپێوانەکە بۆ ئازادی ئۆجالان بە وتنەوەی دروشم کۆتایی هات.

(ش ب)