لە گرتوخانەی مێردین ئەشکەنجەدانی ژنان بە سیستەماتیک دەکرێت - تایبەت
10:56
ژنها
مێردین – ڕۆزەرین کاڵکان دوای ئەوەی لە شاری مێردینەوە لەلایەن پۆلیسی تورکیا دەستگیر دەکرێت، ماوەی نۆ ڕۆژ لە ژێر ئەشکەنجە دەمێنێتەوە، پاشانیش ئەو بەڵگانەی پێ واژۆ دەکرێت کە بەبیانوی ئەوانەوە ئەشکەنجەدراوە.
شەریفە کالکان، دایکی ڕۆزەرین دوای گەڕانێکی زۆر بۆی دەردەکەوێت کە کچەکەی لە گرتوخانەی "نیگدە"ی شاری مێردین لە ژوری تاکەکەسی ڕادەگیرێت، چونکە بە بێ ئاگادارکردنەوەی خێزانەکەی، لە ڕۆژی ٩ی مانگی ئاب، گروپێک هەڵدەکوتنەسەر ماڵەکەی و ڕۆزەرینی ١٩ ساڵان بۆ شوێنێکی نادیار دەڕفێنن.
شەریفە لەوبارەیەوە دەڵێت: "کچەکەم لە گرتوخانەدا بەردەوام ئەشکەنجەدراوە، هەموو جۆرە ئەشکەنجەیەکی دەرونی جەستەی بینیوە."
شەریفە باس لەوەش دەکات کە رۆزەرین دەبەن بۆ لای پیاوێک کە گوایە بەرێوەبەری دووەمی گرتوخانەکە بووە و بە ڕۆزەرینی وتوە؛ "دەتگوازینەوە بۆ شوێنێکیتر، بۆ ئەوەی پەکەکە دەستی پێت نەگات و نەتکوژێت".
کەسوکاری ڕۆزەرین ماوەی دوو حەفتە بەردەوام بەدوای سۆراخی کچەکەیان دەگەڕێن، تا دوا جار بۆیان دەردەکەوێت، کە ڕۆزرەینی کچیان لە ژووێکی تاکەکەسی لە گروخانەی "نیگدە' لە شاری مێردین دەستگیرکراوە.
شەریفە وتی: "چووم بۆ سەردانی و چاوم پێی کەوت، لە گروخانەکەدا هیچ ژنیتری لێ نەبوو، پاسەوانێکی پیاو لە بەردەرگای ژووی کچەکەم رادەوەستێت، کچەکەم لە دۆخێکی زۆر خراپە، ئاسایشی ژیانی نیە، شوێنەکەی زۆر مەترسیدارە، چەندین جار پارێزەرم ناردوە بۆی ڕێگەیان پێی نەداوە، ماوەی ٩ ڕۆژ بەردەوام ئەشکەنجەیان کردوە، ڕووتیان کردۆتەوە، وتویانە دەستدرێژیت دەکەینەسەر. پارێزەرێکیتر دەبەن بۆ لای کچەکەم و دەڵێت لەلایەن خێزانەکەتەوە نێردراوم، بەو شێوەیە ئەو بەڵگەیەی پێ واژۆ دەکەن، کە بەبیانوی ئەوەوە دەستگیرکراوە(بەڵگەی بەشداری کردن لە کاری تیرۆر) کەسانێک کە کچەکەم هیچ ناناسن سکاڵایان تۆمار کردوە، دانپێدانی ئەوان کراوەتە شایەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی لە کاتی وتەوەرگرتنی لە لایەن دەزگای ئاسایشەوە."
(ش ب)