"ژیانمان پەیوەستە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ"

12:28

ژنها

ناوەندی هەواڵ – گەریلاکانی "یەژاستار" ڕادەگەیەنن، سازکردنی دیدار لە گەڵ ئۆجالان لە گرتوخانەوە بۆ ئەوان زۆر گرنگە، لە هەمانکاتیشدا پلانێک بوو بۆ بێدەنگ کردنی ناڕەزایەتی گەلی کورد.

ژنە گەریلاکان چاوپێکەوتنی عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە لەگەڵ کەسوکاری هەڵدەسەنێنن و هەڵوێستی خۆیان بۆ ئاژانسی فورات دەردەبڕن.

ڕوکەن لوبنان، لەوبارەیەوە ڕادەگەیەنێت: "هەرگیز بیرمان لە ژیانێکی بێ ڕێبەر ئاپۆ نەکردۆتەوە، بەرامبەر سیاسەتی تەسلیم گرتنی گەریلا و گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ دەوەستینەوە، هێشتا دەستمان بە هەڵمەتێکی سەرتاسەری نەکردوە، ئەنقەرە، ئەلعەزیز و جزیرە نیشانەیەکن لەو هەڵمەتە، ئێمە لە هەر شوێنێکی تورکیا هەین، بە ڕۆح و باوەڕی بە فەلسەفەی ژیانی ئازادی ڕێبەرەکەمان، دەبینە بۆمبا و لە ناو دڵیان دەتەقینەوە، چونکە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە واتای ژیانە، دواین بڕیارمان ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە، توندکردنی گۆشەگیری سەر ڕێبەرەکەمان بە واتای سات بە سات هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی تورکیا و بە تایبەتیش حکومەتی ئاکەپە و ئەردۆغانە."

ناوبراو ئاماژەی بەوەشداوە، کە چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان بۆ ئەوان مایەی خۆشحاڵی بووە و وتیشی: "دەوڵەت ناچار بوو چۆک بۆ داواکانی گەلەکەمان دابنێ و سوپا شکستی هێناوە بەرامبەر بە هێزەکانمان، بۆیە دەوڵەت ویستی هەندێک خۆی کۆکاتەوە و پلانێک بوو بۆ بێدەنگ کردنی ناڕەزایەتی گەلی کورد."

هەروەها ئارین ڕۆژهەڵات، سڵاوی ئاراستەی هەموو ئەو بەرخۆدێران کرد و وتی: "ڕێبەر ئاپۆ مێژوو، ئایندە و بوونی گەلی کوردە، ئێمە بە هۆی ئەوە وە هەین و خاوەن ژیانێکی واتادارین، بۆیە بێ ڕێبەر ئاپۆ بیر لە ژیانێک ناکەینەوە، ئازادی ئێمەش پەیوەستە بە ئازادی و ژیانی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە ئەو فێری ژیانی کردووین لەسەر ڕێبازێکی ڕاست."

ئارین ڕاشیگەیاند: "کات کاتی کۆبوونەوەیە لە دەوری ئامانجی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، چونکە ژیانێکی بێ ڕێبەر ئاپۆ هیچ واتایەکی نیە، ناشبێت. "

لای خۆشیەوە گەریلایەکیتر بە ناوی ساریا وڵات ڕایگەیاند: "دەمەوێت لە چیا ئازادەکانەوە سڵاوی خۆمان ئاراستەی چالاکوانان ئازادی ڕۆژی ئیمڕاڵی بکەم، وەک دوا قۆناغەکانی پلانگێری گۆشەگیری بەردەوامی هەیە. وەک گەریلاکانی ژن، بەرامبەر بە ڕێبەر ئاپۆ بەرپرسیارتیەکانمان زۆرن، بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هەموو هێزە خیانەتکار و پلانگێرەکان لەناو ئەشقی ئازادی دا دەسوتێنین."

(ش ب)