خوێندنگەکانی کۆبانێ کرانەوە

14:31

ژنها

کۆبانێ – ئەمڕۆ بە شێوەیەکی فەرمی خوێندنگەکانی کۆبانێ بۆ خوێندنی ئەمساڵ کرانەوە.

٢٦٣ خوێندنگە کە ١٣یان لەناوەندی کۆبانێدان، ئەمرۆ بە شێوەیەکی فەرمی لە ژێر چەتری دەستەی کاروباری خوێندن لە کانتۆنی کۆبانێ بۆ ساڵی نوێی خوێندن(٢٠١٦-٢٠١٧)کرانەوە.

ئەو خوێندنگانەی کە بەر لە دوو ساڵ بە هۆی شەڕ وێران و کپ ببوون، ئەمڕۆ بە دەنگ و خەندەی منداڵان گەش بوونەوە.

لەناوەندی شار ١ خوێندنگەی ئامادەیی، ٤ ناوەندی و ٨ سەرەتایی و بە گشتی ١٣ خوێندنگە کرانەوە.

لە ساڵی نوێی خوێندن گۆڕانکاری بەرچاو هەیە و دەوترێت کە زیاتریش بەرەو پێشەوە دەبرێت، چونکە بەر لەوەی خوێندنگەکان بکرێنەوە ماوەی شەش مانگ ٥٠٠ مامۆستا لەسەر خوێندن بە زمانی کوردی و شێوازی نوێی پەروەردە ئامادەکراون.

خوێندنی قۆناغێ ئەمساڵ لە پۆلی یەکەمەوە تا پۆلی ١٢ بە زمانی کوردی دەبێت، هەروەها لە پۆلی چوارەمەوە هەردوو وانەی ئینگلیزی و عەرەبیش دەخوێنرێن.

(ش ب)