کاردانەوەی چالاکانی ژن بەرامبەر بێڕێزیەکانی پۆلێک پێشمەرگەی 'حدکا'
15:36
ژنها
ناوەندی هەواڵ – بێڕێزیکردنی پۆلێک پێشمەرگەی "حدکا" بەرامبەر بە ژنان، ناڕەزایی زیاتری ژنانی لێدەکەوێتەوە. چالاکان و پێشمەرگە ژنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕادەگەیەنن،
لە دوای بڵاو بوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەکی پێشمەرگەکانی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا کە تێیدا بێڕێزی بە ژنانی کورد کراوە، کاردانەوەی کۆمەڵگەی کوردی، بەتایبەت ژنانی بەدوای خۆی هێنا.
چالاکی ژنان زەینەب بایەزیدی لەو بارەیەوە نوسیویە: "مێژوو نیشانی داوە هەموو شۆڕشەکان بە مێشک کراون هیچ نەبێ پێشەنگانی شۆڕش کەسانێکی بە مێشک بوونە و ڕێکار و پیلانیان هەبۆ بۆ پێشەنگایەتی کۆمەڵگا و بەرەو پێشەوە چوون. جا ئەوە بە هۆی بەکارهێنانی باشی مێشکیان بووە نە بەکارهێنانی گونیان، هەر بۆیەش مێشک لە سەری ئینسان دا جێی هەیە و دیارە ئەرکی رێوەبەری هەموو بەشەکانی دیکەی مرۆڤی هەیە. ئەگەر مێشک باش کەڵکی لێوەرگیرێت ئەوە مرۆڤ باش دەتوانێ بەسەر هەموو جەستەی و تەنانەت غەریزەی دا زاڵ بێت و کۆنترۆڵی بکات و گون وەک بێ بایەخترینیان لەژێرەوەیە. جا با مەنگوڕانە لە بنی کولەکەی بدەم بەڵکوو ئەوانەی گون بە کاریگەرتر دەبینن لە مێشک باشتر لێی تێبگەن و زۆر مێشکیان نەئێشینن. ئەگەر قەرار بایە گون بە بایەختر بوایە لە مێشک، ئەو پیاوی کورد و پێشەنگانی شوڕشی گون زووتر لە هەموان گۆی (کۆڕەی) مێڕیخیان کەشف دەکرد و زووتر لە هەموان ڕادار و ماهوارەکانیان دەگەیشت. هەڵبەت نە لە بۆ کەنگران."
لای خۆشیەوە مریەم فەتحی چالاکی بواری ژنان، ڕادەگەیەنێت: "ناکرێت مرۆڤ خۆی بە شۆڕشگێر و موبارزی رێگای ئازادی بزانێت و دەرکی ئەوەی نەبێت کە بە کۆیلە کردنی کۆمەڵگای کوردی یەکێک لە دەلیلە سەرەکیەکانی لە پێشدا بە کۆیلە کردنی ژنان وەک ئافرێندەری ژیان بوە ، بە کۆیلە کردنی ژن و هێنانە خوارەوەی لە ژنی خوداوەندەوە تا ئاستی ناموسی پیاو و کۆیلە کراوی سیتەمی دەسەڵاتداری وای کرد تا ئەمڕۆ ژن بدرێتە بەر پیسترین و قیزەونترین هێرشەکانی مێژوی مرۆڤایەتی کۆمەڵکوژ بکرێت ، لە چوارچێوەی چوار دیواردا قەتیس بکرێت و وەک دەزگایەکی زاوزێ و ئۆبژەیێکی سێکسی سەیر بکرێت لە هەمان کاتدا لە هەموو گۆڕانکاریەکاندا تا بە ئێستا رێگە بە ژن نەدراوە بەرەو ئازادی هەنگاو بنێت چۆن پیاوی دەسەڵاتدار دەزانێت کە رێگای ئازادی و سەربەستی کۆمەڵگا دەبێت لە ئازادی و سەربەستی ژنەوە سەرچاوە بگرێت ."
هەروەها ڕاشدەگەیەنێت: " ئەم ڕاستیە وای کردوە کە سەرەرای نێرسالارەکانی دەسەڵاتداری نێرسالارەکانی کوردستانیش هەمو پیاوەتی گوم بوی خۆیان لە بەرانبەر داگیرکەرانی کوردستانیشدا لە ناو گەڵی ژنی کورددا بگەڕێن هەڵەیەکی گەورە کە تابە ئەمڕۆش و لە سەدەی ٢١ دا ئەوانەی ئیدعای پێشەنگایەتی کۆمەڵگایەک دەکەن ژنی ئازاد و پێشەنگی کورد وەک "هەڤاڵی بێگون "ناو ببەن مەخابن کە ئەوان هەر ئاگایان لەوە نیە کە ئەو هەڤاڵەی ئەو ناوی دەبات یەکێک لە سەرەکیترین و بناغەییترین بنەماکانی ڕێگای تێکۆشانی لابردنی سیستمی پیاوسالاری ٥٠٠٠ ساڵەیە . ئەم نێرە گون دارە نەک هەر ناتوانێت جەنگاوەرێکی ئازادی بێت بەڵکو زهنیەتی ئەو بۆ خۆی سەرەکیترین هەدەفی خەباتی نوێی ئەمڕۆی کۆمەڵگای کوردی و ئایدیۆلۆژیای ئازادیە."
ناوبراو سەرنجی ڕاکێشاوەتە سەر تێکۆشانی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەڵێت: "بە خۆشحاڵیەوە هاوڕێی زۆرم هەیە لە ناو ئەو حزبانەدا کە تێگەیشتوو و مرۆڤگەلێکی بە مانای واقعی بە دیسیپلینن تکا دەکەم لە بەرێوەبەرانی ئەو حزبانە، ئاگاداری کار و کردەوەکانی ئەندامە کانیان بن خەباتی ئێمەی ژنی ڕۆژهەڵات خەباتێکی جدی و بە بیر و باوەڕە و پێویستە سنورێک بۆ کەسانە دابنرێت کە دەیانەوێت بە بێڕێزیکردن بێدەنگمان کەن چۆن لە کاتی خۆیا دەبێت حزبەکەیان خاوەن هەڵوێست بێت."
هەروەها فەوزیە ئەمانی، ڕۆژنامەوان و پێشمەرگەی کۆمەڵەی کۆمەنیستی ئێران، لەسەر ئەو بابەتە، بۆ ئاژانسەکەمان دوا و ڕایگەیاند: "حزبە ناسۆسیالیستەکان هیچ کاتێک وەک مرۆڤ سەیری ژنیان نەکردوە، ڕەنگە بۆ چەواشەکردنی ڕای گشتی کۆمەڵگا چەند شتێکیش بکەن، ئێمە کە دەڵێین ژن نیوەی کۆمەڵەو ڕۆژانە باس لە پیرۆزی ژن دەکەین، ئەوانیش بەرامبەر بەوە زۆر بە ئاسانی دەتوانن وەک کاڵایەک لە ژن بڕوانن بۆ چێژ وەرگرتن سەیری بکەن، یان بە هۆی جیاوازی ڕەگەزیەوە بەکەم سەیری بکەن."
فەوزیە جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە ئەو پێی سەیر نیە، شتێکی چاوەڕوان نەکراویش نیە لەو حزبە و وتیشی: بەردەوام نیشانیان داوە ئەرکی ژن مەتبەخ، منداڵ و پاکوخاوێنیەو و بەو شێوەیەش بەکاریان هێناون. بۆیە زۆر بەلامەوە سەیر نیە، تەنها ئەوەیان پێدەڵێم بێڕێزیکردنتان بە ژن، بێڕێزی کردنە بە کۆمەڵگا، بەڵام وەک ژن هیچ کات چاوپۆشی لێناکەین و ئەو وتە نەشیاوانەش لە لای ئێمە وەک ژن قبوڵ ناکرێت و بە توندی شەرمەزاریان دەکەم."
فەوزیە ئەمانی، لە کۆتایشدا ئاماژەی بەوەدا کە دەبێت ئەوان ئەوە باش بزانن کە ئەو ژنانەی ئەمڕۆ بەو جۆرە ناویان دەهێنن، ئێستا لە بەرەکانی پێشەوە لە دژی داعش، کۆنەپەرستی، نایەکسانی ژن و پیاو شەڕ دەکەن و لە پێناو ئازادی کۆمەڵگا تێدەکۆشن: "ئێستا ژن بوونەتە سەمبۆلی قارەمانێتی لە جیهاندا، بەڵام زۆر بەداخەوە، کە تا ئێستا حزبێکی کوردی تەنیا وەک کاڵایەکی خۆشگوزەرانی پیاو دەبینن، ئێستا کۆمەڵگا بە ڕێزەوە لە ژنان دەڕونێت بە تایبەتیش ژنانی پێشمەرگە، ئەو جۆرە بۆ چونە زۆر دواکەوتوانەیە و جارێکیتر ئیدانەی دەکەین."
(ش ب)