پەیامی نێرگز محمەدی بۆ بەهارەی هێدایەت
18:03
ژنها
ناوەندی هەواڵ - نێر‌گیز محمه‌دی كه له زیندانی ئەوین قۆناغی سزاكه‌ی به سه‌ر ده‌بات، به پەیامێک پیرۆزبایی لە بەهارەی هێدایەت دەکات بە بۆنەی ئازادبوونی لە زیندان.
بەپێ ناوه‌ندی پاراستنی مافی مرۆڤی، نێر‌گیز محمه‌دی، جێگری سه‌رۆكی پاراستنی مافی مرۆڤ، لە نامەیەکدا بۆ به‌هاره‌ی هێدایه‌ت ده‌ڵێت: "به‌هاره گیان ئازادیت پیرۆز، خوزگه‌ی هاورێکانت كه له ژووری تاکەکەسی بەساڵ و مانگ لەگەڵت ژیاین و هیوای ئازادی تۆ بوو، به جاران دیمه‌نی ئازادی تۆمان ده‌هێنا به‌رچاومان، ده‌مانتوانی به هه‌واڵی خۆشی ئازادی تۆ له باوه‌شت بگرین و گۆرانی "یار ده‌بستانی"(هاورێ مه‌كته‌ب) بخوێنین و خۆشحاڵ بین."
"رۆژی یه‌كشه‌ممه دوای چاوپێكه‌وتن گه‌راینه‌وه بۆ ژووری تاکەکەسی، ئێواره بوو كه نامه‌ی ئازادیت هات. هه‌وا تاریك بوو. حوجره‌كه پر بوو له خۆشحاڵی و هه‌یه‌جان. ده‌ستی یه‌كمان گرت و ده‌ستمان کرد به گۆرانی وتن و چه‌پڵه‌لێدان. به‌رپرسانی زیندان ژنه‌كانیان برده حه‌وش. ده‌ست له ده‌ستی یه‌ك گۆرانی "ئه‌ی ئێران، ناوی زیندووی وڵات و یاری مه‌كته‌ب" مان خوێند. فرمێسك له چاوانمان ده‌هاته خواره‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به هیوای ئازادیت بووین، به‌ڵام بڕوامان نه‌ده‌كرد. لە کۆتایدا به‌هاره ئازاد بوو. به چه‌ندین كاتژمێر، حوجره‌كه‌مان پڕ بوون له ناو گۆرانی، سرود و هەڵپەڕکێ. یه‌ك له به‌رپرسانی زیندان ده‌یوت له هه‌موو ساڵی خزمه‌تم دا ئه‌وه‌نده له ئازادی كه‌سێك خۆشحاڵ نه‌بوومه. گه‌ڕاینه‌وه بۆ حوجره. ته‌ختێك كه له ته‌نیشتم خاڵی بوو، ئه‌وه‌ش ده‌بوو به هۆكاری خۆشحاڵیم و هه‌میش هۆكاری دڵ گرانیم. به بیره‌وه‌ری ئه‌و شه‌وانه‌ی كه پێكه‌وه بووین ئاوازی "دڵی من و شه‌یدایی" موحسن چاوشیم گوێ گرت. بیستنی وشه‌ی ئازادی چ هه‌ستێكی نامۆ و چه‌ند لایه‌نه دروست ده‌كات، كه‌یف خۆشی، غه‌م، هه‌یه‌جان، خوه‌شحاڵی و...
له هه‌بوونت له گه‌ڵ ئه‌مین و له ماڵی نوێ‌دا، خۆشحاڵ و له نه‌بوونت له گه‌ڵمان دڵگیر بووم. رۆژێك له دوای ئه‌وه له گه‌ڵ نه‌سیم و رێحانه، ته‌خت، جله‌كانت، كتێبه‌كانت و نووسینه‌كانتمان له گه‌ڵ بیره‌وه‌ریه‌كانماندا كۆ كرده‌وه و هه‌ناردمان بۆت. ده‌یانوت له پشت ده‌رگای زیندانی ئەوینی به‌ڵام ناهێڵن وه‌ریته ناو و له گه‌ڵ هاورێکانت خواحافیزی بكه‌ی. ئێستا نێوان ئێمه و تۆ دیوارێك له به‌رد و به‌رز هه‌یه، دیواری به‌رزی زیندان، هه‌ر ئه‌و دیواره‌ی تۆ و ئازیزانتی لەیەکتری جیا کردەوە و گه‌نجیه‌تی تۆی بەند كرد. دیسان هه‌مان دیواری به‌ردین و به‌رز له به‌رامبه‌رت راوه‌ستاوه، تۆ له‌و به‌ر و ئێمه‌ش له‌مبه‌ر."
جێگەی ئاماژەیە، بەهارە وەدایەت خوێندکاری چالاک ساڵی ٢٠٠٩ لە کاتی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری دەستگیرکراوە و دوای حەوت ساڵ زیندانی یەکشەمەی ڕابردوو ئازادکرا.
(ش ب)