ژنانی ئێزیدی نادیە موراد بانگهێشتی کۆنفرانس دەکەن
10:32
پاکیزە خەلیل - ئیلهام حاجی/ ژنها
شەنگال – ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی لە شەنگال هەروەها حێبۆ موراد خوشکی نادیە موراد بانگهێشتی نادیە موراد دەکەن بەشداری بکات لە کۆنفرانسەکەیان کە بڕیارە لە ٢٢ی ئەم مانگە لە شەنگال ئەنجامبدرێت.
لە ٢٢ی ئەم ئەیلول بڕیارە کۆنفراسی ژنانی ئێزیدی لە چیای شەنگال ئەنجامبدرێت، ژنانی ئێزیدی بانگهشێتی نادیە موراد باڵیۆزی نیازچاکی نەتەوەیەگرتوەکان دەکەن بۆ شەداری کردن لە کۆنفرانسە و بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.
حێبۆ موراد خوشکی نادیە موراد، سەرەتا ڕەنج و ماندووبوونی خوشکەکەی لەگۆڕەپانی نێونەتەوەیی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند: "دەمەوێت نادیە موراد جارێک بگەڕێتەوە شەنگال و ڕەوشی ئێمەی ژنانی ئێزیدی ببینێت، هەموو ئێزیدی و ئێزیدیخان شانازی بە نادیەوە دەکەین، بەتایبەتیش خانەوادەکەی، خوشکەکەم بوو بە هاواری ژنانی ئێزیدی لە جیهاندا، حەز دەکەم جارێک بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەسەر خاکی پیرۆز دڵمان بەیەک بکەین.
هەروەها فەریدە سەعدۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی لە شەنگال وتی: "خەباتەکانی نادیە موراد، پیرۆز دەکەم، بەڕاستی بۆ ژنانی ئێزیدی کارێکی مەزنی ئەنجامدا و دەنگی ئێزیدیەکانی بە جیهان گەیاند. بڕیارە لە کۆنفرانسی خۆمان لە ٢٢ی ئەیلول ئەنجام بدەن، بانگهێشتی نادیە مورادیش دەکەین کە لەسەر خاکی برینداری ئێزیدیەکان بەشداری بکات لەو کۆنفرانسەدا. بۆ ئەوەی سەرکەوتنەکان بەیەکەوە بەرەو ئاستێکی سەرکەوتوو تر بگەیەنین."
لای خۆشیەوە بەهار یوسف، سەرەتا خەڵاتی نادیە موراد لە خۆی و سەرجەم ژنانی ئێزیدی پیرۆز کرد، ناوبراو وتی: "سەربەرزین بەوەی نادیە توانی نوێنەرایەتی ژنانی ئێزیدی بکات لە جیهان. هیوادارین خەباتەکانی بکات بەسەر هەموو ژنانی ئێزیدیدا دابەش بکات، لێرەوە وەک ژنانی ئێزیدی بانگهشێتی کچکەمان نادیە دەکەین بەشداری بکات لە کۆنفرانسی ژنانی ئێزیدی لە چیای شەنگال."
(ش ب)