شاندێکی کۆنگرەی ژنانی ئازاد سەردانی 'ڕژاک'یان کرد

14:49


ژنها

سلێمانی – شاندێکی کۆنگرەی ژنانی ئازاد بەسەردانێک گەیشتنە باشوری کوردستان و سەردانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستانیان کرد.

کاتژمێر ١٠ی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ دوو سێشەمە(٢٠-٩-٢٠١٦) شاندێکی ژنان لە باکوری کورستان سەردانی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(رژاک)یان کرد.

شاندەکە پێکهاتبوو لە هەریەک لە جەیلان باغرییانک ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ژنانی ئازاد و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، چاغرال دەمیرەل پەرلەمانتار و نوێنەری فراکسیۆنی هەدەپە، نیهایەت تاش دەمیر، پەلیگوزار کایگز، ئەندامی کۆنگرەی ژنانی ئازاد.

شاندەکە لە لایەن ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ڕژاک،بەگەرمی پێشوازی کرا، پاشان لەسەر ناوی ڕێکخرای ژنانی ئازادی کوردستان (رژاک) شەهێن محمەد ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری بە خێر هاتنی ئامادەبووانی کرد، شەهێن ڕایگەیان کە هاتنی ئەوان مایەی خۆشحاڵیانە وتیشی: " لە هەموو کاتێک زیاتر ئێمەی ژنان پێویستمان بە یەکێتی و ڕێکخستن هەیە، بۆ ئەوەی برتوانین بەرەنگاری هەموو ئەو هێرشانە ببینەوە کە لەسەر هەرچوار پارچەی کورستان دەکرێنە سەر دەسکەوتەکانی گەلی کورد."

شەهێن لە بەشێکیتری قسەکانیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر دۆخی باشوری کوردستان کە ماوەی سێ ساڵە ساڵە نقومی قەیرانێکی سیاسی دایە، وتیشتی: "بەرامبەر بە تێکۆشانی ئازادیخوازی کورد لە پارچەکانی تری کوردستان سیاسەتێکی دووفاقی بەڕێوەدەچێت بۆیە رزگار بوونیش لەو دۆخەی بەو ئەقڵیەتە تاکڕەوییەی لەسەر کارە مەحاڵە." هاوکات سەرنجی ڕاکێشایە سەر کاروخەباتەکانی ڕێکخراوی "ڕژاک" لەماوەی چەند ساڵی ڕابردوو دا بۆ هەنگاونان بەرەو یەکێتی ژنان لە هەرچوارپارچەی کوردستاندا."

لەسەر ناوی شاندەکەش چاغرال دەمیرەل، نوێنەری فراکسیۆنی هەدەپە و ئەندامی دەستەی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە، قسەی کرد، چاغراڵ ڕایگەیاند: "بۆ یەکێتی نێوان خەباتەکانی ژنان لە باشور و باکوری کوردستان هاتووین، تاکو بتوانین بەدەستی خۆمان، هێزی چارەسەری سەرتاسەری بۆ سەرجەم گرفتە سیاسی، ئابور و کەلتوریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست چارەسەر بکەین، ئێمە لەسەر فەلسەفەی (ژنێکی ئازاد کۆمەڵگای ئازادە)کار بۆ ئازادی ژنان دەکەین، بەتایبەتیش بۆ ئەوەی بتوانین کۆنگرەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجام بدەین و پێشەنگی بکەین، لەو چوارچێوەیەش سەردانی سەرجەم ژنانی باشوری کوردستان دەکەین."

ناوبراو ئاماژەی بە دۆخی ئێستای باشوری کوردستاندا و ڕایگەیاند کە چارەسەری سەرجەم پرسەکانی دیموکراسی بەدەستی ژنان بە دیدەهێنرێن.

(ش ب)