"کۆنفرانسی ژنان لە شەنگال میکانیزمێکە بۆ ئازادکردنی ژنانی ئێزیدی"
10:08
ژنها
سلێمانی – وتەبێژی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان رایگەیاند، پێویستە سەرجەم ژنانی ئێزیدی بەشداری بکەن لە کۆنفرانسی ژنانی ئێزیدی بۆ ئەوەی بتوانن شانبەشانی یەکتری میکانیزمێک بونیاد بنێن بۆ ئازادکردنی ژنانی دیلی دەستی داعش و سەرلەنوێ بونیادنانەوەی شەنگال.
کوێستان قادر ڕەشید، وتەبێژی ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان(ڕژک)، پەیامێکی ئاراستەی کۆنفرانسی ژنانی ئێزیدی لە چیای شەنگال کرد و وتی: "هیوادارین هەموو ژنانی ئێزیدی بەشداری کۆنفرانسی ژنانی ئێزیدی بکەن لە چیای شەنگال." هاوکات پیرۆزبای ئاراستەی نادیە موراد کرد.
کوێستان وتی: "دەستخۆشی لە نادیە موراد دکەین بۆ ئەو هەوڵ و خەباتانەی لە سەر ئاستی نێونەتەوەیی بەدەستی هێناو توانی نوێنەرایەتی ژنانی ئێزیدی بکات، هیوادرین بتوانێت زیاتر لە نزیکەوە پەیوەندیدار بێت بە ژنانی ئێزیدی لە شەنگال.
ناوبراو وتیشی: "ژنانی ئێزیدی توانیان دوای هەموو نەهامەتیەکانی کۆمەڵکوژی بە بەشداری کردنی ناو یەکینەکانی پاراستن و ڕێکخستنبوون، سەرکەوتنی گەورە مسۆگەر بکەن، بۆیە گەر ئەمڕۆ کۆنفرانسێکی بەو شێوەیە دەبەسترێت پێویستە هەموو ژنانی ئێزید خاوەنداری لێبکەن، وەک زەمینەیەکی ڕاستی ببینن بۆ ئازادکردنی ژنانی بە دیلگیراوی دەستی چەتەکانی داعش."
(ش ب)