دیسان بڵێسەی ئاگر گیانی ژنێکی لە ئامێز گرت
10:09
ژنها
مەهاباد – ڕۆژبەڕۆژ خۆکوژی و تاوانەکانی کوشتن لە زیادبووندان و ژنێکی مەهابادی کە دەوترێت خۆی سوتاندوە ماوەی چوار ڕۆژە بەدەست ئازاری سوتانەوە دەناڵێنێت.
ژنێکی مەهابادی تەمەن ٤٢ ساڵ کە خاوەن ماڵ و منداڵە لە ڕۆژی ١٧ ئەیلولەوە بە هۆی کێشەی بنە ماڵەیی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا دەوترێ کە باری تەندروستی باش نیە بە شێکی زۆر لە سینگ و دەموچاوی سوتاوە ئێستاش لە نەخۆشخانەی شاری تەورێز لە ژێر چاودێریە.
ئاگر لە جەستە بەردان بۆ خۆ کووشتن ڕێگایەکی توندوتیژانە بۆ کۆتایی پێ هێنان بە ژیانە . لێکۆڵینەوەکان ڕوونی کردۆتەوە زیاترین هۆکاری هەول دان بۆ خۆسووتاندن لە لایان ژنانی خێزاندار، تووندوتیژی و کێشەی ماڵباتیە. ئەوە لە کاتێک دایە کە ڕێژەی خۆ کوشتن لە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاستێکی بەرز دایە و لە ساڵی ڕابردوو دا ٤٠٢٠ کەس لە ئێران کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
(ش ب)