ژنانی ئێزیدی لە نەخۆشخانەکانی تورکیا ڕووبەڕووی مامەڵەی نامرۆڤانە دەبەنەوە
11:03
زەینەب دورگوت / ژنها
ئامەد – ژنانی ئێزیدی لە نەخۆشخانەکانی حکومەتی تورکیا ڕووبەڕووی هەڵوێستی نامرۆڤانە دەبنەوە و بە هۆی جیاوازی باوەڕیەوە چارەسەری پزیشکیان بۆ ناکرێت.
ژنانی ئێزیدی کە خۆیان لە دڕندەیی و هێرشی چەتەکانی داعش ڕزگار کردوە و دووچاری کۆچبەری بوونەتەوە، بەشێکیشیان ڕوویان کردۆتە باکوری کوردستان و تورکیا، لە شاری ئامەد لە کەمپی شەنگالیش کە بەسەدان ژن لە خۆوە دەگرێت هاوڵاتیانی ئێزیدی لەناو هەلومەرجێکی سەختی ژیان دەگوزەرێنن. هاوکات بە هۆی جیاوازی باوەڕیانەوە ڕووبەڕووی مامەڵەی نامرۆڤانە دەبنەوە.
"لە نەخۆشخانەکانی دەوڵەت چارەسەری پزیشکیمان بۆ ناکرێت"، ئەوە وتەی ژنێکی ئێزیدیە بەناوی عەدلان حاجی، ئەو ژنە بە توندی ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی بەرامبەر ئەو مامەڵە نامرۆڤانەی بەرامبەریان دەکرێت و وتی: "حەفتەی ڕابردوو نەخۆش بوو، بارودۆخی تەندروستم زۆر نا جێگیر بوو، بەرپرسیارانی کەمپی شەنگال بە پەلە منیان گەیاندە نەخۆشخانەی گشتی ئامەد، بەشی فریاکەوتن، کاتێک دکتۆرەکە هات، یەکسەر وتی؛ 'ئەوە ئێزیدیە ناسنامەی نیە، ئەوانە ئەو کەسانەن کە ڕۆژانە دێن لە وڵاتەکەمان خۆیان دەتەقێننەوە'. بە توندی ڕەتی کردەوە کە چارەسەری پزیشکیم بۆ بکات. ئێمە پەنابەری باکوری کوردستانین، ئێمە بەزۆر لە دەستی داعش رزگارمان بووە، ئێستاش ڕووبەڕووی مامەڵەی نامرۆڤانە دەبینەوە. لێرە هەست دەکەین، کە هەمان ئەقڵیەتی داعش لەسەر دەسەڵاتە."
بەرفین سالح، ژنێکیتری ئێزیدیە لە کەمپی شەنگالی ئامەد، لەوبارەیەوە وتی: "تەمەنم ٦٠ ساڵە، نەخۆشی زەختم هەیە، چەند ڕۆژ لەمەوبەر فشاری زەختم بۆ سەرووی ٢٣ بەرزبووەوە، تەندروسیتیم زۆر زۆر نا جێگیر بوو، بە ئەمبولانس، منیان گەیاندە نەخۆشخانە، کە چووم بۆ نەخۆشخانە، وەک کەسێکی تاوانبار سەیریان کردم وتیان ئەوەی هیچ کێشەیەکی نیە بۆیە ناتوانین دەرمانی بۆ بنوسین.'
بازین قاسم، ژنێکیترە ئەویش بەو شێوەیە نیگەرانی خۆی دەربڕی: "ئەوە ماوەی ٢٢ ڕۆژە منداڵم بووە، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانە منداڵم بوو، منیان ڕەوانەی بەشی فریاکەوتن کرد، چونکە دۆخی تەندروستیم باش نەبوو، نوشتەیان بە منداڵەکەم کردوە و باوەڕیمان دەخەنە ژێر لێپرسینەوە، پێیان دەوتم؛ 'باوڕیتان بەخوا هەیە؟ دەزانن خوا هەیە؟' ئەوشتانەیان پرسیار دەکرد، چۆن لە چیای شەنگال مندڵەکانمان بە برسێتی و تینویی دەمردن، لێرەشە هەمان مامەڵەی ئەو دڕندانەمان لەگەڵ دەکرێت."
(ش ب)