زیلان ئالداتماز هاوسەرۆکی شارەوانی 'سەراڤێ' دەستگیر کرا

11:22


ژنها

وان - هاوسەرۆکی شارەوانی سەراڤێ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیر کرا.

زیلان ئالداتماز، هاوسەرۆکی شارەوانی ناوچەی "سەراڤێ" سەر بە شاری وان، لە باکوری کوردستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ناوچەکە، لەلایەن پۆلیسی تورکیاوە دەستگیرکرا.

تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنی زیلان ڕانەگەیاندراوەو زانرا کە زیلان لە بەڕێوەبەری ئاسایشی ناوچەکە کراوە.
(ش ب)