لە هێرشێکدا بۆ سەر چالاکی ناڕەزایەتی ١٧ مامۆستا دەستگیرکران
09:57
ئەیلول
25
/ 2016
ژنها
ئامەد – لە شاری ئامەد، ئەندامانی کۆمەڵەی سەندیکای زانست و پەروەردە(ئەیتیم- سەن) چالاکیەکی ناڕەزاییان دژ بە دەستگیرکردنی مامۆستایان ئەنجامدا.
دوا نیوەڕۆی دوێنێ ئەندامانی سەندیکای زانست و پەروەردە(ئەیتیم- سەن) لە شاری ئامەدی باکوری کوردستان، دژ بە دەستگیر کردن و لە کار دوورخستنەوەی مامۆستایان چالاکیەکیان ئەنجامدا، مامۆستایان لە لە (دیجەلە کەنت) کۆبوونەوە و پاشان تا پارکی دەستی یەکتریان گرتو ڕێپێوانیان ئەنجامدا، بەڵام لە ڕێگادا ڕووبەڕووی پەلاماری هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا بوونەوە، لە ئەنجامدا ١٧ مامۆستا دەستگیرکران.
(ش ب)