ژنانی ڕۆژهەڵات: دروشمی ئێمە ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە و هیچیترمان قبوڵ نیە
11:32
ژنها
سلێمانی – ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایانگەیاند: تەنها بەکۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ ناوەستن، بەڵکو تا ئازادکردنی لە گۆڕەپانی تێکۆشان دەبن.
ئێوارهى دوێنێ ژمارەیەکی زۆری ژنانی چالاکوانی سیاسی رۆژهەڵاتی کورستان بەشداریان کرد لە چالاکیەکی ژنان کە لەلایەن ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕژاک)لە شاری سلێمانی بۆ ئازادی ئۆجالان ڕێکخرابوو، چالاکانی ژنی رۆژهەڵاتی کوردستان لە سەر ئامانجی چالاکیەکەیان بەو شێوەیە بۆ ئاژانسەکامن دوان.
نیشتیمان پەیوەند، یەکێک لە بەشداربووانی چالاکی وتی: "ئێمە وەک ژنانی کورد لێرە کۆبووینەتەوە بۆ ئازادی رێبەر ئاپۆ، چونکە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی گەلی کورد و هەموو گەلانە، ئازادی ژنانە. سەرجەم کێشە بنبەستبوەکان بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ چارەسەر دەکرێن، کۆتایی بە شەڕ دێت، چونکە ڕێبەر ئاپۆ خاوەن ڕامانێکە بۆ مرۆڤایەتی و داوا دەکەین بە زووترین کات لە زیندان بێتە دەر."
هەروەها ڕۆناهی سنە یەکێکیتر لە بەشداربووانی چالاکی وتی: "وەک چالاکانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاتووینە بۆ ئەوەی داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ بکەین، ئێمە دەستهەڵناگرین بە چاوپێکەوتنێک، تا ڕێبەرمان ئازاد نەبێت دەست لە چالاکیەکانمان هەڵناگرین و تا دوا هەناسە تێدەکۆشین."
ناوبراو بانگەوازیشی لە سەرجەم گەلی کورد کرد خاوەنداری لەیەکتری بکەن بۆ ئەوەی چالاکیەکان ئەنجامگیر بن.
لای خۆشیەوە دایە کوبرا ئارگەش وتی: "دەبێت هەموو جیهان ئەوە بزانێت گەلی کوردی بە چاوپێکەوتنێک ڕازی نابێت، تا ئازادی ڕێبەرایەتیمان لە گۆڕەپانی تێکۆشان دەبین."
(ش ب)