تەرمی ١١ شەرڤانی بەرخۆدانی کۆبانێ لە منبج دۆزرایەوە

08:17


ژنها

کۆبانێ – تەرمی ١١ شەرڤانی یەپەگە و یەپەژەی دۆزرایەوە کە لە گردی سێڤێی لە کاتی بەرخۆدانی کۆبانێ گیانیان بەختکردوە.

دوای ئەوەی ئەنجومەنی سەربازی منبج شوێنی ئەو شەرڤانەی دەستنیشان کرد، بە دەستەی کاروباری شەهیدان ڕادەسپێرێت، ئەو ١١ شەرڤانە لە کاتی هێرشی چەتەکانی داعش بۆ سەر کۆبانێ لە گردی سێڤێ باشوری کۆبانێ گیانیان بەختکردوە، دوای ئەوەی گیان بەختکردنیان لەلایەن چەتەکانی داعشەوە دەگوێزرێنەوە بۆ شاری منبج (ئەو کات لە دەستی چەتەکانی داعش دابوو)، لە هەر یەک لە پارکی نەخۆشخانەی ئەمەل و گەڕەکی ئەسەدیە بە کۆمەڵ دەنێژرێن.

دوای هەڵگرتنی ئەو بۆبمە چێندراوانەی لە دەوری گۆڕەکان دانرابوون، توانرا تەرمی ١١ شەرڤان دەربهێنرێت و بڕیارە لە کانتۆنی کۆبانێ بە خاک بسپێردرێن.

ناسنامەی گیانبەختکردوان:

ناو: ڕەنگین عەبدوڵا
ناسراو: ڕەنگین تۆڵهەڵدان
شوێن و مێژووی لە دایکبوون: ١٩٩٦-کۆبانێ
مێژووی گیانبەختکردن: ٤ی گوڵانی ٢٠١٤ گردی سێڤێ

ناو:جیهان محەمەد
ناسراو: زەلال بەرخۆدان
شوێن و مێژووی لە دایکبوون: ١٩٩٩ کۆبانێ
مێژووی گیانبەختکردن: ٤ی گوڵانی ٢٠١٤ گردی سێڤێ


ناو: ڕۆژین نەبۆ
ناسراو:ڕۆژین زاپ
شوێن و مێژووی لە دایکبوون: ١٩٩٤ کۆبانێ
مێژووی گیانبەختکردن:٤ی گوڵانی ٢٠١٤ گردی سێڤێ

ناو: خیشمان ئیساعیل
ناسراو: دۆزڤان کۆبانێ
شوێن و مێژووی لە دایکبوون: ١٩٨٤ کۆبانێ
مێژووی گیانبەختکردن: ٤ی گوڵانی ٢٠١٤ گردی سێڤێ


ناو:محەمەد ئۆسۆ
ناسراو: محەمەد
شوێن و مێژووی لە دایکبوون: ١٩٦٥ کۆبانێ
مێژووی گیانبەختکردن: ٤ی گوڵانی ٢٠١٤ گردی سێڤێ

ناو: محەمەد ڕەمۆ
ناسراو: جەمیلە
شوێن و مێژووی لە دایکبوون: ١٩٥٤- کۆبانێ
مێژووی گیانبەختکردن: ٤ی گوڵانی ٢٠١٤ گردی سێڤێ

ناو: محەمەد عەلی شێخ محەمەد
ناسراو: زەریفە
شوێن و مێژووی لە دایکبوون: ١٩٨٦ کۆبانێ
مێژووی گیانبەختکردن: ٤ی گوڵانی ٢٠١٤ گردی سێڤێ

ناو: ئەحمەد عەبیش
ناسراو: غانم
شوێن و مێژووی لە دایکبوون: ١٩٧٦ کۆبانێ
مێژووی گیانبەختکردن: ٤ی گوڵانی ٢٠١٤ گردی سێڤێ

ناو: بۆتان شێخ محەمەد
ناسراو: زەریفە
شوێن و مێژووی لە دایکبوون: ١٩٩٠ کۆبانێ
مێژووی گیانبەختکردن: ٤ی گولانی ٢٠١٤ گردی سێڤێ

ناو: نیدال بهادین
ناسراو: خابور چیا
شوێن و مێژووی لە دایکبوون: ١٩٨٠ کۆبانێ
مێژووی گیانبەختکردن: ٤ی گولانی ٢٠١٤ گردی سێڤێ

ناو:هێلین دەمیرکۆل
ناسراو: هێلین ئامەد
شوێن و مێژووی لە دایکبوون: ١٩٩١ ئامەد
مێژووی گیانبەختکردن: ٤ی گوڵانی ٢٠١٤ گردی سێڤێ
کاتی بەشداربوون: ٢٠٠٨ ئامەد
(ش ب)