خۆپیشاندان زۆربەی شارو شارۆچکەکانی باشوری کوردستانی گرتەوە
10:20
ژنها
سلێمانی- هەڵەبجە - لە زۆر بەی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان خۆپیشاندانی نارەزایی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیپێکرد.
لەئێستادا شاری هەڵەبجە، سلێمانی، شارۆچکەکانی کەلار، کفری چەمچەماڵ و کۆیە و دەربەندیخان خۆپیشاندانی نارەزایی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستیپێکردووە.
لە سلێمانی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی و بەرەی خەڵک لەبەردەم بینای پارێزگری سلێمانی و پەروەردەی ڕۆژئاوادا دەستی پێکردوە. خۆپیشاندەران بە دروشمی جیاوازەوە ناڕەزایی دەردەبڕن و داوای موچە و پێداچوونەوە بە پاشەکەوتی موچەدا دەکەن.
هاوکات لە شاری هەڵەبجە مامۆستایانی ناڕازی و بەرەی خەڵک لە ناو بازاڕ خۆپیشاندانیان کرد و داوایان لە بەرپرسان کرد کە ئەم بارودۆخە چارەسەر بکرێت.
هەروەها لە دەربەندیخانیش خۆپیشاندەران بە دروشمی "مەڵێن دەستی لە پشتە، ئەو جوڵە خواستی گشتە" ناڕەزاییان دەربڕی و داوای چارەسەرکردنی کێشەکانیان کرد.
خۆپیشاندان کفرێ، کۆیە، سەیدسادق، ڕانیە و چەند شارۆچکەیەکیتری باشوری کوردستانی گرتۆتەوە.
تا ئێستا خۆپیشاندانەکان بە ئارامی بەرێوە دەچن و هاوڵاتیان تەنها داوای مافەکانیان دەکەن.
(ش ب)