کاتی بڵاوبوونەوەی هەڵامەتە

11:32


ژنها

ناوەندی هەواڵ - بە هەوکردنی ڤایروسیی بەشی سەرەوەی کۆئەندامی هەناسە دەگوترێ هەڵامەت. کە زیاتر لە وەرزی پایز و سەرەتای وەرزی بەهاران مرۆڤ توشی دەبێت.

هۆکاری نەخۆشییەکە پتر لە ٢٠٠ ڤایرۆسە و ئەو نەخۆشییە لە هەموو جیهاندا بڵاوبۆتەوە.

نیشانەکانی نەخۆشی هەڵامەت بەو شێوەیەیە:
بەربوونی ئاوی لووت، ژانی قوڕگ، تایەکی سووک ، کۆخە و پشمین، پشووسواربوون و لوت گیران لە نیشانەکانی نەخۆشی هەڵامەتن.

نەخۆشی هەڵامەت ٥ هەتا ٧ رۆژ دەخایەنێت و لەو ماوەیەدا سێ رۆژ دەخایەنێت هەتا نیشانەکانی خۆی دەرخات بۆیە نەخۆش پێی وایە ٣ هەتا ٥ رۆژ نەخۆش بووە نەخۆشێک کە تووشی هەڵامەت بێ، دەبێت بە جوانی خۆی بپارێزت و رێوشوێنەکانی لەش ساغی بەتەواوی بگرێتەوە بەر، چونکە هەڵامەت دەتوانێ رێخۆشکەی هەوکردنی باکتریایی کۆئەندامی هەناسە (پەسیوکردن) بێت کە لە هەڵامەت مەترسییدارترە.

بەتایبەتیش لە وەرزی پایزدا کە هەوا بەرەو ساردی دەڕوات و زیاتر بڵاو دەبێتەوە.

پزیشکانی تەندروستی ئاماژە بە رێگاکانی خۆپاراستن دەدەن لە هەڵامەت و رایدەگەیەنن کە دەبێت بەردەوام بەسابوون و ئاو دەست بشۆردرێ و کلینێکس بۆ یەکجار بەکاربهێنرێت و نابێت بەهیچ شێوەیەک کەسەکان یەکتری ماچ بکەن.

هاوکات ئەو میوانە بخورێن کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین و کانزاکان و بەردەوام دەبێت شلەمەنی بخورێت.

کە لەکاتی تووش بوون بە پەتای هەڵامەتدا دەبێت بۆ چەند رۆژێک لەماڵەوە و لە کەشێکی گەرمدا پشوو بدرێت.

دەبێت خواردنی نەرم بخورێت و بەهەموو شێوەیەک نەخۆش خۆی بەدوور بگرێت لە خواردن و خواردنەوە ساردەکان.

هاوکات بۆ رێگری کردن لە بڵاو بوونەوەی نەخۆشییەکە داوا دەکرێت کە لەکاتی سڵاو کردندا کەسەکان خۆیان بەدوور بگرن لە تەوقە کردن و ماچ کردنی یەکتری.

سەرەڕای هەموو ئەم رێگایانە پزیشکان ئاماژەیان بەوەداوە ئەگەر هاتوو نەخۆشییەکە زیاتر توندتر بوو، کۆکەی نەخۆشەکە بەبەڵغەمەوە بوو، سەرئێشەی بەردەوامی لەگەڵدابوو، لەگەڵ بەرزبوونەوەی تا، ئەوە دەبێت سەردانی دکتۆرێک بکات.

هەروەها زۆرێک کەس نایانەوێت بۆ چارەسەری ئەو هەڵامەتە، نایانەوێت دەرمان بەکار بێنن، بۆیە دەتوانن بە بەکارهێنانی دەرمانی سروشتی چارەسەری بکەن، بەو شێوەیەی خوارەوە:

ئاوی پاک گەرم بکە تا هەڵم دروست دەکات، دواتر بیکەرە ناو قاپێکی شوشەی گەورە و خاولییەکی گەورە بدە بەسەرتدا تا هەڵمەکە بچێتە ناو لووتتەوە، دەشتوانیت کەمێک خەستەی نەعنا یان ڕووەکێکی سروشتی تیبکەیت کە سنگ و بۆری هەوا و و ناو لووت دەکاتەوە.

خواردنی تیژ باشە، بەتایبەت جەنجیر.

چا زۆر بخۆرەوە بەتایبەت هەنگوین و لیمۆی تێدابێت.

خواردنەوەی هەندێک گیا و گوڵ وەک زەنجەفیل، گوڵی هێرۆ.
(ش ب)