لە گرتوخانەی شرناخ گیراوێک گیانی لە دەستدا

10:17


ژنها

شرناخ - لە گرتوخانەی شرناخدا، ئەو زیندانیانەی بۆ ماوەیەکی زۆر رێگایان پێنەدرابوو خێزانەکانیان ببینن ئاڵۆزیان دروستکرد و ئاگریان لە بەشێکی زۆری بینای زگرتوخانەکەیان بەردا، لە ئەنجامی ئاڵۆزیەکەدا زگیراوێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی زۆر لە گیراوان بریندار بوون.

قەدەغەیی هاتوچۆ لەناو شرناخ بەردەوامە و دوێنێ گیراوان لە گرتوخانەی شرناخدا ئاڵۆزیان دروستکرد.

ئەو گیراوانە بۆ ماوەیەکی درێژ رێگایان پێنەدرابوو خێزانەکانیان ببینن لە گرتوخانەی شرناخدا ناڕەزاییان پیشاندا و ئاگریان لە بەشێکی گرتوخانەکەیان بەردا، بەهۆی دووکەڵی ئاگرەکەوە ژمارەیەکی زۆر لە گیراوان بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆرئۆتۆمبێلی فریەکەوتنیش رەوانەی شوێنی رووداوەکە کران.

گیراوانی بریندار رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شرناخ کران، دۆخی نائاسایی لەناو گرتوخانەدا بەردەوامە، بەهۆی ئاگرەکەوە گیراوێک کە تا ئێستا ناوی ئاشکرانەکراوە، گیانی لەدەستدا، تەرمی ئەو کەسەش رەوانەی نەخۆشخانەی گشتی شارەکە کراوە.
(ش ب)