ژنانی دوکاندار ئیدانەی داخستنی تەلەفزیۆنەکان دەکەن

09:56


ژنها

وان – ژنانی باکوری کوردستان کاردانەوەیان بەرامبەر داخستنی تەلەفزیۆنە کوردیەکان دەربڕی و ژنانی شاری وانیش داوای کردنەوەی تەلەفزیۆنەکەیان (وان تی ڤی) دەکەن.

حکومەتی تورکیا دوای کۆبوونەوەی ئاسایشی نەتەوەیی بڕیاری داخستنی بۆ ٢٠ تیڤی و ڕادیۆ دەرکرد، ئەو بڕیارەش کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

ژنانی دوکاندار لە شاری وان لەو بارەوەیە ناڕەزاییان دەربڕی، ژنان ڕایانگەیاند، کە ئەوان سەیری (وان تیڤی) دەکەن و باوەڕیان بە تیڤیەکانی تورکیا نیە.

"بە داخستنی تیڤیەکان ناگەن بە مەرامەکانیان"

ئایفەر ئاکداغ، لەوبارەیەوە وتی: "باری نائاسایی تەنها لەسەر کوردان بەڕێوەدەچێت، دەیانەوێت بەو بڕیارانە ڕەنگی کوردان تاریک بکەن، مامۆستایانیان لە ئەرک دوورخستەوە، ئێستاش تیڤیەکان دادەخەن، ئێمە وەک ژنان بەهیچ شێوەیەک ئەو بڕیارە قبوڵ ناکەین."

ناوبراو ڕاشیگەیاند: "ئێمە لە وان تیڤی ڕاستی کوردانمان تەماشا دەکرد، راستی ژیان و گوزەرانی خەڵکی، باوەڕمان بە تیڤیەکانی ئەوان نیە، دەبێت هەرچی زووە تورکسات لێدوانێک بدات و هۆکار و مەبەستی داخستنی ئەو تیڤیانە ئاشکرا بکرێن."

"ئامانجیان شاردنەوەی ڕاستیەکانە"

هەروەها حەنیفە گۆزەلیش چەواشەکاری سەر تیڤیەکانی ئیدانە کرد و وتی: "ئێمە وەک خەڵک سەیری وان تیڤی دەکەین، سەرجەم دوکانداران، سەیری هەواڵەکانی وان تیڤی دەکەین، ئامانج لە داخستنی وان تیڤی و سەرجەم کەناڵەکانیتر تاریک شاردنەوەی ڕاستیەکانە، دەبێت باش بزانن کە ڕاستیەکان بەرچاون و چاومان باش دەبینێت."

"ئیدانەی بڕیارەکەیان دەکەم"

لای خۆشیەوە فەزیلە تیمور، کە لە بازاڕی ڕۆژهەڵات کار دەکات، ناڕەزایەتی خۆی دەربڕی و وتی: "بە توندی ئەو بڕیارە نابەجێیە ئیدانە دەکەم، هەرچەند بیانەوێت تیڤیەکانمان چەواشە بکەن، ناتوانن چونکە ئێمە دەزانین ئامانجیان چیە و بۆچی وا دەکەن، هەرچیەکیش بکەن سەیری تیڤی تورکی ناکەین، چونکە باوەڕیمان پێیان نیە."
(ش ب)