یەکەم کەناڵی منداڵان بە زمانی کوردی لە باکور داخرا
10:11
ژنها
ئامەد ـــ لەناو ئەو کەناڵە تەلەفزیۆنیانەی کە بە حکومی یاسا داخران کەناڵی منداڵانیش (زارۆک TV) هەیە. دیلەک دەمیرال بەڕێوەبەری پەخشی تەلەفزیۆنەکە ڕایگەیاند کە منداڵان زۆر خۆشحاڵ بوون بە تەلەفزیۆنەکەو لە سەرەتای دەستپێکی پەخشەوە تا ئێستا تەنها جارێکیش هۆشیاریان پێ نەدراوە.
یەکێک لەو کەناڵە تەلەفزیۆنیانەی بە بڕیاری دەستەی جێبەجێکاری دەستوری تورکیا(KHK) داخران، کەناڵی منداڵان بەناوی (زارۆک TV) یە. هەموو ئەو بەشانەی کە بەرامبەر هێرشی سەر زارۆک تیڤی هەڵوێستیان وەرگرتووە، دەستنیشانی دەکەن کە ئەمە خۆڕانەگرتنە بەرامبەر کورد بوون و زمانی کوردی. دیلەک دەمیرال هەروەها وتی :"پارێزەرەکانمان بەدواداچوونی پێویست دەکەن، تا ئێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکمان بۆ نەهاتووە، هیوادارم ئەمە هەڵەیەک بێت."
دیلەک هەروەها ئاماژە بەوە دەکات کە لە سەرەتای دەست بەکار بوونیانەوە تا ئێستا هیچ ئاگادارکردنەوەیەکیان بۆ نەهاتووەو بەم شێوەیە بەردەوام بوو :" کاتێ پەخشەکەمان راوەستا ئێمە پەیوەندیمان بە (RTUK) کرد، ئەوان وتیان بڕیارەکە پەیوەندی بە (KHK) وە هەیە. بۆخۆی داخستنی زارۆک تیڤی ڕووداوێکی تراژیدیک و کۆمیدیە، بە چ هۆکارێک دایدەخەن؟ تا لە دەستمان دەهات لەگەڵ کەسانی پسپۆر لەو بواردە دانوستانمان دەکرد و بەوشێوەیە پەخشی خۆمان دەکرد، هۆکاری داخستی تەنیا زمانی کوردیە.
لە کۆتاییدا دیلەک ئاشکرایکرد کە بینەران دەتوانن لەسەر ناونیشانی "Zaroktv.com.tr" یان "Zaroktv.org" تەماشای زارۆک تیڤی بکەن.
جێگەی ئاماژەیە حکومهتی ئاکهپه له چوارچێوهی یاسای باری نائاسایدا پهخشی ١٠ کهناڵی تهلهفزیۆنی له مانگی دهستکردی تورکساتدا و ٢ ڕادیۆ ڕاگرتوه.
(ش ب)